کومه له سازمان کردستان حزب کمونیست ایران
اطلاعیه سایر سازمان و نهادها

هاوپشتی و هاوخەمی بەشێک لە خەڵکی ئازادیخوازی رەبەت و ناوچەکە

 

لە بەرەبەیانی شادی ئازادی دا یادتان دەکەین…

بەهۆی لەدەستدانی خەمخۆری بەشمەینەتان و چەوساوەکان، تێکۆشەری ماندوویی نەناسی ڕێگای ئازادی و سوسیالیزم و مافی یەکسانی گەلان، هەروەها پشتیوانی راستەقینەی چەوساوەکان و کۆلبران و کرێکاران، هاوڕێ “فەرهادی شەعبانی”٫ سەری سپاس و حورمەت دادەنوێنین لە حاند ٤۲ ساڵ خەباتی پڕتەوژمی شۆرشگێرانەی.
ئێمە لێرەوە و سەرلەنوێ بەڵێن نوێ دەکەینەوە کە بە شانازیەوە رێبواری ڕێگای دژوار و سەربەرزی دەبین و ڕێبازی بەرنادەین. دەزانین کە شوێنی لە سەنگەری تێکۆشاندا وەک رۆژ دیار دەبێ، بۆیە دەڵێین دەبێ ئاست و رادەی تێکۆشان و مەسولیەت پەزیری و ئەرک هەڵگری هەمووی ئێمەی ئاڵا هەڵگرانی ئازادی و عەداڵەتی کۆمەڵایەتی دووچەندان دەبێ.
ئاڵای یادی ئازیزی و تێکۆشانی سادقانەی لە رێگای ئامانجە بەرزەکاندا هەرگیز لەبیر ناکەین بەرز و بەڕێز، شەکاوە رایدەگرین.
هاوخەمی خۆمان لەرێگەی ئەم سپاسنامەوە بۆ بنەماڵەی هێژای هاورێ فەرهادی خۆشەویستمان و هاوسەنگەرانی، رادەگەیەنین.

لە لایەن هاوخەباتانی لە رەبەت و ناوچە
یەکی پووشپەڕی ۱٤۰۰ی هەتاوی
@Komala1