ڕۆژی ڕابردوو، كرێكارانی پرۆژه‌ی نه‌وتی ستاره له بهدهرعهباس بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان و گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان، كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ره‌ڕای به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسانی ئه‌و پرۆژه‌یه، نه‌ك ته‌نیا دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تی كرێكاران باشتر نه‌بووه، به‌ڵكوو هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كراوه كه له ئه‌گه‌ری به‌ردەوام بوون له سەر كۆبوونه‌وه‌كان، له سه‌ر كار ده‌ر ده‌كرێن یان له لایه‌ن ناوه‌نده قه‌زاییه‌كانی ڕژیمه‌وه دۆسیه‌یان بۆ ساز ده‌كرێت. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كرێكارانی خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان و هه‌روه‌ها كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان بوون.