ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وتی فه‌لات قاڕه‌ی شاغڵ له دوڕگه‌ی خارك، دژ به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه به وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردنی پلاكارد خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، ئیمه‌نی شوێنی كار، ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، بایه‌خ دانی به‌رپرسانی ڕژیم به داخوازییه‌كانی كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وت، وه‌رگرتنی هێزی كاری نوێ، به كرده‌وه ده‌رهاتنی یاسای ١٥ ڕۆژ كار و ١٥ ڕۆژ پشوودان، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان و هه‌روه‌ها سه‌ربه‌خۆیی سندوقی خانه‌شنینكراوانی شیركه‌تی نه‌وت بوون.