ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی كوردستان سه‌ردانی “ژینا موده‌رس گورجی” به‌ندكراوی سیاسی پێشوویان كرد و پشتیوانی خۆیان له ئامانجه‌كانی ئه‌و چالاكوانه ده‌ربڕی.
“ژینا موده‌رس گورجی” له ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” بوو كه پاش تێپه‌ڕاندنی لانیكه‌م ٣٢٥ ڕۆژ به‌ندكران له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، به ته‌نیا یه‌ك جار موره‌خه‌سی پێ درا. ناوبراو ساڵی ١٤٠١ی هه‌تاوی به تۆمه‌تی “ساز كردنی گروپ به مه‌به‌ستی تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات” و “هاوكاری له‌گه‌ڵ نه‌یارانی ڕژیم” حوكمی ٢١ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا، كه پاشان حوكمه‌كه‌ی له دادگا پێداچوونه‌وه‌دا بۆ ٢ ساڵ و چوار مانگ كه‌م كراویه‌وه. ئه‌و هاووڵاتییه پاش تێپه‌ڕاندنی ١٦ مانگ له حوكمه‌كه‌ی، له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه ئازاد و له لایه‌ن خه‌ڵكی ئازادیخواز و تێكۆشه‌ری شاری سنه‌وه پێشوازی لێ كرا.