ڕۆژی ڕابردوو، به هۆی پێكدادانی ئۆتۆمبیلی هه‌ڵگری كرێكارانی كانگه‌ی زێڕی قوڵقوڵه‌ی سه‌قز له‌گه‌ڵ كامیۆنێك، دوو كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه و كه‌سێكی دیكه‌ش بریندار بووه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ئه‌م ڕووداوه‌دا شۆفێری سەرویسی كرێكارانی ئه‌و كانگه‌یه ده‌ستبه‌جێ گیانی له ده‌ستداوه و هه‌روه‌ها یه‌كێك له برینداران كه له كرێكارانی ئه‌و كانگه‌یه بووه به ناوی “هه‌ژیر فاتمی”، پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه، به هۆی سه‌ختی برینه‌كانی گیانی له ده‌ستداوه.