به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ٢٤ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، هه‌زاران كه‌س له شاری ساحێب، چیای جاقلی سه‌قز و گوندی جونیان له ناوچه‌ی تیله‌كۆ به جلی ڕه‌نگاوڕه‌نگ به‌شداری مه‌راسیمی نه‌ورۆز بوون.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، سه‌ره‌ڕای بانگهێشتی چالاكانی مه‌ده‌نی شارستانی سه‌قز، خه‌ڵكی ئه‌و شاره و گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری به شێوه‌یه‌كی به‌رین به‌شداری ڕێوڕه‌سمی نه‌ورۆز له شاری ساحێب، گوندی جونیانی سه‌ر به ناوچه‌ی تیله‌كۆ و چیای جاقل بوون. كچان و كوڕانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی گوڵی سوور و مه‌شخه‌ڵ ئاگری نه‌ورۆزی سه‌ركه‌وتنیان داگیرساندووه و دروشمه‌كانی “ژن،ژیان،ئازادی” و “كوردستان، كوردستان، گۆڕستانی فاشیستان“یان به‌رز كردووه‌ته‌وه.