ڕۆژی هه‌ینی ٢٤ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی شاری شنۆ وێڕای هێرشی سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم مه‌راسیمی نه‌ورۆزیان به شێوه‌یه‌كی شكۆدار به‌ڕێوه برد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی حكوومه‌ت به چه‌كی دۆشكا و ئۆتومبێلی سه‌ربازیییه‌وه هه‌وڵی تێكدانی كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكیان له شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسیمی نه‌ورۆز داوه، به‌ڵام له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه به‌رپرچ دراونه‌ته‌وه و سه‌ركوتگه‌ران چه‌ك كراون. پاش هه‌ڵهاتنی مه‌ئموورانی ڕژیم، ژنان و پیاوانی شاری شنۆ ئاگری نه‌ورۆزیان هه‌ڵ كردووه و به‌ده‌وری دا سه‌ما و خۆشییان ده‌ربڕیوه.