ڕۆژی هه‌ینی ٢٤ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، بنه‌ماڵه دادخوازه‌كانی ده‌یه‌ی شه‌ست سه‌ردانی گۆڕستانی خاوه‌رانیان كرد، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ڕێگرییان لێ كرا و له‌به‌رده‌م درگای ئه‌و گۆڕستانه‌دا كۆبوونه‌وه.
هاوكات له‌گه‌ڵ دوایین هه‌ینی ساڵی ١٤٠٣، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ده‌یه‌ی شه‌ست سه‌ردانی مه‌زاری ئازیزانیان كرد له گۆڕستانی خاوه‌ران، به‌ڵام هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات درگایان به‌سه‌ریان دا داخست و ڕێگه‌یان نه‌دا بچنه ژووره‌وه. دادخوازان پاش هه‌ڵسووكه‌وتی مه‌ئموورانی ڕژیم وێنه‌ی ئازیزانیان له‌به‌ر درگای گۆڕستان دا دانا و به‌دوای گۆڵبارانكردنی وێنه‌كان، سروودی “خوێنی ئه‌رخه‌وانه‌كان“یان خوێنده‌وه.