له ڕۆژانی ڕابردوو، ٥ كرێكار له “مه‌شهه‌د و به‌نده‌ری ئه‌نزه‌لی”، به هۆی بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به ئیمه‌نی شوێنی كاری كرێكاران، دوو كرێكار گیانیان له ده‌ستدا و سێ كرێكاری دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی ڕه‌زبه‌ر، به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی تانكه‌رێكی سووته‌مه‌نی له ناوچه‌ی “تالب ئاباد” سه‌ر به شاری “ئه‌نزه‌لی”، كرێكارێك گیانی له ده‌ستدا و سێ كرێكاری دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران. هاوكات كرێكارێكی بیناسازی خه‌ڵكی شاری مه‌شهه‌د، به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار و كه‌وتنه خواره‌وه‌ی له به‌رزایی، ده‌ستبه‌جێ گیانی له ده‌ستدا