خه‌ڵكی شاره‌كانی پاوه و سه‌قز، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٣ی ڕه‌شه‌مه، له دوو مه‌راسیمی جیاجیادا ڕێزیان له یادی گیانبه‌ختكردووانی كیمیابارانی حه‌ڵه‌بجه گرت.
ڕۆژی پێنجشەممە بە ئامادەبوونی كۆمەڵێك لە ئەدیبان، نووسەران، چالاكوانانی بواری ژینگە، كەسایەتیی و شاخەوانانی شاری پاوه، یادی گیانبه‌ختكردووانی كیمیابارانی هەڵەبجە بەرز ڕاگیرا. به‌شداربووانی ئه‌و ڕێه‌ڕه‌سمه مه‌زاری ژماره‌یه‌ك له قوربانیانی ئه‌و كاره‌ساته‌یان گۆڵباران كردووه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانیان گرتووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی ژیانی سه‌وزی سه‌قز، نوێنەرانی ڕێكخراوە مەدەنییەكان، چالاكوانانی بواری ژینگە و كۆمەڵێك خەڵكی ناوچەی سه‌رچنار له چالاكییه‌ك دا بۆ ڕێزگرتن له یادی گیانبه‌ختكردووانی كیمیابارانی حه‌ڵه‌بجه، سه‌دان نه‌مامی به‌ڕوو و گوێژیان چاندووه.