ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی مانگی خه‌رمانان، میدیاكانی ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بستان هه‌واڵی هێرشێكی په‌هبادی بومبرێژكراویان بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌یه‌ك له باشووری عه‌ره‌بستان بڵاو كرده‌وه و ڕایانگه‌یاند: به هۆی ئه‌و هێرشه‌وه، لانیكه‌م ٨ كه‌س به‌سه‌ختی بریندار بوون و زیانێكی گه‌وره به یه‌كێك له فڕۆكه‌كانی ئه‌و فڕۆكه‌خانه گه‌یشتووه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌وه دووهه‌مین هێرشی په‌هبادیه كه له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ده‌كرێته سه‌ر ناوه‌نده نیزامیه‌كانی عه‌ره‌بستان. به پێی ڕاپۆرتی “ئاسۆشه‌یتدپرێس”، هێشتا هیچ گرووپ و لایه‌نێك به‌رپرسیاره‌تی ئه‌و هێرشانه‌ی نه‌گرتۆته ئه‌ستۆ. جێی ئاماژه‌یه كه ئه‌و هێرشانه به شوێن دوائین هێرشی مووشه‌كی بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ده‌وڵه‌تی یه‌مه‌ن روویداوه كه تێدا لانیكه‌م ٣٠ سه‌ربازی ده‌وڵه‌تی یه‌مه‌ن گوژران.