ڕۆژی ڕابردوو، هێزه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی كاتی سووریا هێرشێكی نوێیان بۆ سه‌ر به‌ندئاوی تشرین و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ئه‌و به‌ندئاوه ده‌ستپێكردووه.
به پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، سه‌ره‌تای هێزه‌كانی ته‌حیر شام ئه‌و ناوچه‌یانه بوردمان كردووه و پاشان هه‌وڵیان داوه چه‌ند هێزێكی سه‌ربازی ڕه‌وانه‌ی ئه‌و شوێنه بكه‌ن، به‌ڵام له لایه‌ن هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیكه‌وه و‌ڵامیان دراوه‌ته‌وه و یه‌كێك له چه‌كدارانی حكومه‌ت كوژراوه. به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك، له ئه‌م هێرشانه‌دا شرڤانێك گیانی به‌ختكردووه و ٩ كه‌سی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار بوون.