ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٣ی ڕه‌شه‌مه، وێڕای هه‌ڕه‌شه و گوشاره‌كانی ڕژیم، خه‌ڵكی ئازادیخوازی ناوچه‌ی مه‌له‌كشایی ئیلام مه‌راسمێكی شكۆدار و ڕه‌نگاڵه‌ییان به بۆنه‌ی نه‌ورۆزی سه‌ركه‌وتن به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، ژنان و پیاوانی مه‌له‌كشایی به له‌به‌ركردنی جل و به‌رگی ڕه‌نگاوڕه‌نگی كوردی ئاگری نه‌ورۆزی سه‌ركه‌وتنیان هه‌ڵگیرساندووه و به‌ده‌وری دا سه‌ما و خۆشی ده‌كه‌ن. پێشتر ئیمام جومعه‌ی ئیلام و فه‌رمانده‌ی سپا هه‌ڕه‌شه‌یان له چالاكانی مه‌ده‌نی و خه‌ڵك كردبوو، به‌ڵام به‌هۆی گوشاره‌كانی كۆمه‌ڵگا ناچار به پاشه‌كشه بوون و هه‌زاران كه‌س به‌شدارییان له ڕێوڕه‌سمی نه‌ورۆز كرد.