ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٣ی ڕه‌شه‌مه، كرێكارانی شاغڵ له به‌شی فه‌زای سه‌وزی شاره‌داری یاسووج دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی شاره‌داری به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م ئه‌و ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه خوازیاری په‌رداختی حه‌قده‌ستی سێ مانگی ڕابردوو، پێدانی جێژنانه و پاداشی كۆتایی ساڵ و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی بوون. به وته‌ی كرێكاران، به‌هۆی نه‌دانی داخوازییه‌كان له دۆخێكی سه‌خت دا ده‌ژین و شه‌رمه‌نده‌ی بنه‌ماڵه‌كانیان بوون.