ڕۆژی هه‌ینی ٢٤ی ڕه‌شه‌مه، ژنان و پیاوانی ئازادیخوازی ناوچه‌ی ده‌ره‌درێژه‌ی كرماشان ئاگری نه‌ورۆزیان داگیرساند و به‌ده‌وری دا هه‌ڵپه‌ریان.
به پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، سه‌ره‌تا مه‌ئموورانی ڕژیم به چه‌كی قورس و ئۆتومبێلی سه‌ربازی له ناوچه‌كه دا جێگیر كراون تاكوو ڕێگه له به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسیمی نه‌ورۆز بگرن، به‌ڵام خه‌ڵك له ئاست هه‌ڵسووكه‌وتی هێزه‌كانی ڕژیم ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه و سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم ناچار به پاشه‌كشه بوون. به‌شداری هه‌زاران ژن و پیاو به جلی كوردی ڕه‌نگاوڕه‌نگ دیمه‌نێكی جوانی به مه‌ارسیمه‌كه به‌خشی و خه‌ڵكی ئازادیخواز به‌ده‌ور ئاگری سه‌ركه‌وتن دا شایی و خۆشیان ده‌ربڕی.