ڕۆژانی پێنجشه‌ممه و هه‌ینی ٢٣ و ٢٤ی ڕه‌شه‌مه، بنه‌ماڵه دادخوازه‌كانی كوردستان و ئێران هاوكات له‌گه‌ڵ دوایین پێنجشه‌ممه و هه‌ینی ساڵی ١٤٠٣ له‌سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، بنه‌ماڵه دادخوازه‌كان له سه‌ر گڵكۆی گیانبه‌ختكردووان، ڕامین فاتحی، محه‌ممدجه‌واد زاهدی، حه‌میدڕه‌زا ڕووحی، ئارمیتا گه‌راوه‌ند، ئیبراهیم لوتفۆڵڵاهی، كه‌یوان ده‌رویشی، حه‌نانه كیا، عێرفان ڕه‌زایی، سپێهر ئه‌عزه‌می، عه‌لیڕه‌زا ئه‌نجووی، بامشاد سوله‌یمانخانی، عێرفان خه‌زایی، موجته‌با قه‌ناعه‌تی خه‌لاری، ئایلار حه‌قی، سیاووش مه‌حموودی، محه‌ممه‌دحه‌سه‌ن توركه‌مان و ئه‌بۆلفه‌زل ئادینه‌زاده كۆبوونه‌ته‌وه و به گوڵبارانكردنی مه‌زاره‌كان، وێڕای ڕێزگرتن له یادی و بیره‌وه‌رییه‌كانیان، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كردووه‌ته‌وه.