کومه له سازمان کردستان حزب کمونیست ایران
اخبار ایران

ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی كرێكارانی ئالۆمینیۆم سازی ئه‌راك

ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی كرێكارانی ئالۆمینیۆم سازی

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٧ی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی شیركه‌تی ئالۆمینیۆم سازی ئه‌راك دژ به‌ وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.

كرێكارانی ناڕازی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی مانگ و نیوێك له‌ سه‌ر به‌ڵێنه‌كانی ئیداره‌ی كار و فه‌رمانداری شاری ئه‌راك، هێشتا نه‌ك ته‌نیا داخوازییه‌كانی كرێكاران وه‌دینه‌هاتووه‌، به‌ڵكوو گوشاره‌كان بۆ سه‌ر كرێكارانی ناڕازی زیاتر بووه‌ته‌وه‌. كرێكاران جه‌خت له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ هێشتا سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ٦ مانگ له‌ سه‌ر حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان، هێشتا حه‌قده‌سته‌كانیان پێ نه‌دراوه‌ و كرێكاران له‌ دۆخێكی زۆر خراپی مه‌عیشه‌تیدا ده‌ژین.