ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی ڕه‌زبه‌ر، دوو برای خه‌ڵكی شاری بۆكان، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسیان یار نییه.
ئه‌و دوو هاووڵاتییه به ناوه‌كانی “حسێن و موحسین گه‌ردشی” به هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كانی شاری بۆكان بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان ئه‌و هێزانه به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی ده‌ستیان كردووه به گه‌ڕانی ماڵه‌كانیان و هه‌روه‌ها ده‌ستیان به سه‌ر هه‌ندێك له كه‌لوپه‌له تاكهكهسییهكانیاندا گرتووه. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كانیان له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنیان، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ئه‌و دوو به‌ندكراوه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.