ڕۆژی هه‌ینی ٢٤ی ڕه‌شه‌مه، پزیشكان، پێرسۆنێلی ئۆرژانس، بێهوه‌رزان و په‌ره‌ستارانی چه‌ندین نه‌خۆشخانه له ٨ پارێزگای ئێران بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كادری ده‌رمان له پارێزگاكانی كرماشان، ته‌ورێز، ئه‌راك، سیستان و به‌لووچستان، كرمان، لۆڕستان، گیلان و زه‌نجان بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشا و مانیان گرت. كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌كانی ئێران له كۆبوونه‌وه‌كانیان دا خوازیاری پێدانی داخوازییه دواخراوه‌كان، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌عرفه‌ی كادری ده‌رمان، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، ته‌یاركردنی به‌شه‌كانی ئۆرژانس، كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی ده‌رمان و خزمه‌تگوزارییه پزیشكییه‌كان، كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار، دامه‌زرانی هێزی كاری نوێ و په‌رداختی كارانه، ئیزافه‌كاری، جێژنانه و پاداشی كۆتایی ساڵ بوون.