ڕۆژانی پێنجشه‌ممه و هه‌ینی ٢٣ و ٢٤ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان له چه‌ند شار مه‌راسیمی نه‌ورۆزیان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی شاری ئامه‌د به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی مه‌شغه‌ڵ ده‌ستپێكی ڕێوڕه‌سمه‌كانی نه‌ورۆزیان له ناوچه‌ی سوور جێژن گرتووه و له شاری بێسمل، ژنان و پیاوانی ئازادیخواز ئاگری نه‌ورۆزیان داگیرساندووه و به‌ده‌وری دا سه‌مایان كردووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، له ڕۆژئاوای كوردستان، دانیشتووانی شاری دێرك ئاگری نه‌ورۆزیان هه‌ڵ كردووه و به وتنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی “بژی نه‌ورۆز“، “بژی به‌رخۆدانی ڕۆژئاوا” و “بژی ئاشتی و ئارامی” هاتنی نه‌ورۆزیان له كوردانی هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان پیرۆزبایی كردووه.