ڕۆژی هه‌ینی ٢٤ی ڕه‌شه‌مه، بنه‌ماڵه و چالاكانی مه‌ده‌نی شاری تیكاب له‌سه‌ر مه‌زاری مێهران ئه‌كره‌می، گیانبه‌ختكردووی شۆڕشی ژینا كۆبوونه‌وه و ڕێزیان لێ گرت.
مێهران ئه‌كره‌می ڕۆژی ٢١ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١ هاوكات له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شۆڕشی ژینا له شاری تیكاب ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ١٦ مانگ ئه‌شكه‌نجه، ڕۆژی ٢٣ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٢، له زیندانی سه‌قز گیانی به‌خت كرد. ته‌رمی ئه‌شكه‌نجه‌دراوی مێهران ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كرا و مه‌راسیمی پرسه و سه‌ره‌خۆشییه‌كه‌ی به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك و وتنه‌وه‌ی دروشم دژ به كۆماری ئیسلامی له گۆڕستانی شه‌ریف ئاوای تیكاب به‌ڕێوه چوو. ڕۆژی هه‌ینی هاوكات له‌گه‌ڵ یه‌كه‌مین ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی مێهران ئه‌كره‌می، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه هاوڕێ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئه‌و شاره له‌سه‌ر مه‌زاری دا كۆبوونه‌وه و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازی بن.