کومه له سازمان کردستان حزب کمونیست ایران
اخبار ایران

به‌رده‌وامی مانگرتنی كرێكارانی شیركه‌تی مۆتۆژن

به‌رده‌وامی مانگرتنی كرێكارانی شیركه‌تی مۆتۆژن 1

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٧ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، كرێكارانی شیركه‌تی مۆتۆژن له‌ شاری ته‌ورێز، له‌ چواره‌مین ڕۆژی به‌رده‌وامدا ده‌ستیان له‌ كار كێشا و كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی ناڕازی له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به‌ جیاكاری له‌ حه‌قده‌سته‌كان و هه‌روه‌ها نه‌بوونی هاوئاهه‌نگی ئه‌و شیركه‌ته‌ له‌ گه‌ڵ سه‌ندیكا كرێكارییه‌كان، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌ و ئیمه‌نی شوێنی كار، به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست، وه‌رگرتنی هێزی كاری نوێ و هه‌روه‌ها بایه‌خ دانی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ ژیان و مه‌عیشه‌تی كرێكاران بوون.