ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٣ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، سێ هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره‌كانی سنه، بۆكان و شنۆ به ناوه‌كانی كاژیك محه‌ممه‌دڕه‌زایی، حه‌سه‌ن كاكایی و كه‌ریم مه‌ڵاعه‌لیزاده له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌یان لێ كرا.
كاژیك محه‌ممه‌دڕه‌زایی خزمی سۆما محه‌ممه‌دڕه‌زاییه كه چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر به بیانووی به‌شداری له مه‌راسیمی ڕۆژی جیهانی ژن ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو. ناوبراو ڕۆژی پێنجشه‌ممه بانگهێشتی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه كراوه و پاش لێپرسینه‌وه ئازاد كراوه. له شاری شنۆ، چالاكێكی مه‌ده‌نی به ناوی كه‌ریم مه‌ڵاعه‌لیزاده به بیانووی بانگه‌واز بۆ ڕێوڕه‌سمی نه‌ورۆز بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌ی لێ كراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، حه‌سه‌ن كاكایی هونه‌رمه‌ندی خه‌ڵكی بۆكان بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره بانگهێشت و وێڕای لێپرسینه‌وه، به‌ڵێننامه‌ی لێ وه‌رگیراوه كه نابێت له ڕێوڕه‌سمه‌كانی نه‌ورۆز دا به‌شداری بكات.