بەپێی دوایین هەواڵەکان، یەکێتی ئورووپا ڕۆژی دووشەممە ١٨ی جۆزەردان ڕایگەیاند کە دوو کەس و یەک دامەزراوەی پەیوەست بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی خستووەتە ناو لیستی گەمارۆکانی خۆی.
بەپێی ڕاگەیاندنی یەکێتی ئورووپا، ئەم گەمارۆیانە بە هۆی هەڕەشەکردن لە ئازادیی هاتووچۆی دەریایی و ئاسایشی ڕێڕەوی کەشتیوانی لە تەنگەی هورمز سەپێندراون و هەروەها یەکێتی ئۆرووپا ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەمە یەکەم جارە لە چوارچێوەی میکانیزمی نوێی گەمارۆکاندا هەنگاو دژ بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی هەڵدەگرێت. شایانی باسە کە پێشتر وەزارەتی خەزانەداری ئەمریکاش گەمارۆی نوێی بە سەر چەند کەس و دامەزراوەیەکی پەیوەست بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامیدا سەپاندبوو.
