وتووێژی گۆڤاری واڵاپرێس له‌گه‌ڵ "حه‌سه‌ن ره‌حمانپه‌نا" ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه
پرسیار: له چه‌ند رۆژی رابردوودا، زۆربه‌ی هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی كوردستانی ئێران و ئێرانیه‌كان، راگه‌یاندنی تایبه‌تیان بڵاو كرده‌وه سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه په‌رڵه‌مانیه‌كه‌ی ئێران كه بڕیاره له مانگی ئازاردا (ره‌شه‌ممه) به‌ڕێوه‌بچێت. بۆچوونی كۆمه‌ڵه چییه سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كان؟
وه‌ڵام: ئێمه هه‌ڵوێستێكی روون و شه‌فافمان سه‌باره‌ت به كۆماری ئیسلامی و ئه‌و به‌ناو "هه‌ڵبژاردنه‌نان"ه هه‌یه كه له‌م وڵاته به‌ڕێوه‌ده‌چێت. كومیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و كومیته‌ی ناوه‌ندی (كۆمه‌ڵه - رێكخراوی كوردستانی حیزب) له دوو راگه‌یاندنی جیاوازدا هه‌ڵوێستی ئێمه‌یان سه‌باره‌ت به‌م به‌ناو "هه‌ڵبژاردنه" بۆ خه‌ڵكی ئێران و كوردستان روون كردووه‌ته‌وه. ئێمه هه‌ر له یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی كۆماری ئیسلامی كه له ١٢ی گوڵانی ١٣٥٨ واته به‌هاری(١٩٧٩ ز) به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌مان به هۆی ئه‌وه‌یكه سه‌ره‌تاییترین پره‌نسیپه‌كانی هه‌ڵبژاردنێكی ئازادیان تێدا له‌به‌رچاو نه‌گیرابوو و مافی ده‌نگده‌ران به پێی شه‌ریعه‌ت و به پێی هه‌ر ته‌فسیرێك كه به دڵخوازی خۆیان له شه‌ریعه‌ت بویان و وورده ورده به پێی یاسای په‌سه‌ند كراوی خۆیان پێشێل ده‌كرا، بایكۆت و داوامان له خه‌ڵكی كوردستان كرد كه به‌شداریی تێدا نه‌كه‌ن. له‌و كاته‌وه تا ئێستا كه ١٠ خولی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری و ئێستا نۆهه‌مین خولی پارڵمان به‌ڕێوه‌یه، ئێمه له هیچ هه‌ڵبژاردنێكدا به‌شداریمان نه‌كردووه .
له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی‌دا شتێك به ناوی هه‌ڵبژاردن و یان ده‌نگدانی جه‌ماوه‌ر كه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕی سیاسی له سیستمی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م وڵاته‌دا بێت، بوونی نییه. سه‌ران و به‌ڕێوه‌به‌رانی كۆماری ئیسلامی هه‌ر له كاتی هاتنه سه‌ركاریانه‌وه تا ئێستا، به‌رده‌وام بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه رێبه‌ری وڵات كه كاتی خۆی "خومه‌ینی" و ئێستاش "خامنه‌ییه"، ناوبراوان نوێنه‌ری ئیمامی ١٢هه‌می شیعه‌ن كه به وته‌ی ئه‌وان "غایبه". ئه‌م نوێنه‌ره، راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به خوداوه هه‌یه و جێبه‌جێكه‌ری بڕیار و ده‌ستوره‌كانی ئه‌وه كه له قه‌واره‌ی "ویلایه‌تی فه‌قیه"دا خۆی ده‌بینێته‌وه. زۆر جار رایانگه‌یاندووه كه ده‌نگی هه‌موو جه‌ماوه‌ریش ناتوانێ بانتر له ده‌نگی "وه‌لی فه‌قیه" بێت. ئه‌وان ئه‌و به‌ناو هه‌ڵبژاردنانه‌یان زۆرتر بۆ رازاندنه‌وه‌ی سیمای كۆماری ئیسلامی ده‌وێ كه به دونیای ده‌ره‌وه‌ی نیشان بده‌ن، كه گوایه دیمۆكراسی له ئێران هه‌یه. له ئێران "وه‌لی فه‌قیه" له سه‌ره‌وه‌ی هه‌موو ناوه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵات وه‌ك "سه‌رۆك كۆماریی، پارڵمان، شوڕای نیگابان، مه‌جمه‌عی ته‌شخیسی مه‌سڵه‌حه‌تی نیزام"ه، كه هه‌موو ئه‌مانه له سه‌ره‌وه‌ی ده‌نگ و ئیراده‌ی خه‌ڵكن. بێجگه له‌وه ئازادی ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن كه له زۆرێك له وڵاتانی رۆژئاوایی و شوێنه‌كانی دیكه هه‌یه، كه ده‌سه‌ڵاتی له نێو لایه‌نه‌كاندا پێ ده‌ستاوده‌ست ده‌كرێت له ئێران ئه‌و چه‌شنه دێموكراسیه‌ش بوونی نییه. غه‌ش و ته‌قه‌لوب له هه‌ڵبژاردن، لایه‌نێكی گه‌وره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێرانه كه دوایین هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری كه دوو ساڵ له‌وه‌پێش به‌ڕێوه‌چوو و "ئه‌حمه‌دی نژاد" كه ده‌نگی له "میرحوسێنی موسه‌وی" كه‌متر بوو و به ناوی سه‌رۆك كۆمار له چاوبه‌ستنێكدا له سندوقه‌كانی ده‌نگدان هێنرایه ده‌رێ، ئاخرین نمونه‌ی ئه‌و ته‌قه‌لوبی هه‌ڵبژاردنه‌یه. بێجگه له‌م هۆكارانه، هیچ حیزب و رێكخراو و ناوه‌ندێكی كرێكاریی، مه‌ده‌دنی و جه‌ماوه‌ری سه‌ربه‌خۆ له ده‌وڵه‌ت، وجودیان نییه كه به‌شداری له هه‌ڵبژاردندا بكه‌ن. ئه‌وه‌یكه ده‌مێنێته‌وه، كۆمه‌ڵێك ده‌ست و پێوه‌ندی رژیمن كه له فیلتێری ناوه‌ندێك به ناوی "شوڕای نێگابان" ده‌بێ تێپه‌ربن و ئه‌وانیش له‌سه‌داسه‌د نیشانی بده‌ن كه سه‌ر به كۆماری ئیسلامین. به هه‌موو ئه‌م هۆكارانه‌وه ئێمه ئه‌م به‌ناو هه‌ڵبژاردنه ته‌نیا بۆ رازاندنه‌وه‌ی ویترینه‌كانی به‌ناو "ده‌نگدان" ده‌زانین كه كۆماری ئیسلامی ده‌یهه‌وێت مه‌شروعیه‌تی مانه‌وه‌ی ناشه‌رعی خۆی له‌و نه‌وعه گاڵته‌جاڕه وه‌ربگرێت. هه‌ر بۆیه داوامان له هه‌موو خه‌ڵكی ئێران و كوردستان كردووه كه نه‌چنه به‌رده‌م ئه‌و به‌ناو سندوقی ده‌نگدانانه و له راستیدا به وتنی "نا"، بێزاری خۆیان له ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی به دونیا رابگه‌یه‌نن.
پرسیار: له‌كاتێكدا وڵاتانی عه‌ره‌بی و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رووبه‌ڕووی كێشه‌و قه‌یرانی گه‌وره بوونه‌ته‌وه و چاودێران پێیانوایه ئێرانیش له‌ناو كێشه‌كاندایه، به‌ڵام له‌م سه‌رده‌م و وه‌خته‌دا ئێران خۆی بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده ده‌كات، تا چه‌ند ئه‌و بۆچوونه دروسته كه ئێران ده‌یه‌وێت خۆی رزگار بكات له كێشه و قه‌یرانه‌كان؟
وه‌ڵام: هه‌ر وه‌كوو ئاماژه‌مان پێكرد كۆماری ئیسلامی ئامانجی خۆی له وه‌ڕێخستنی ئه‌و به‌ناو هه‌ڵبژاردنانه هه‌یه كه زۆرتر بۆ نیشان دانی روكه‌شانه‌ی ده‌نگ و كاریگه‌ریی خه‌ڵك له‌سه‌ر دیاری كردنی ناوه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵات له‌م وڵاته‌یه. به‌ڵام له راستیدا وا نییه. بێجگه له‌وه هه‌ڵبژاردنی ئه‌م ده‌وره‌یه بۆ كۆماری ئیسلامی له هه‌موو كات و ساتێك زیاتر هه‌ستیاره. رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی "خامنه‌یی" و هه‌روه‌ها وه‌زیری ئیتلاعاتی ئه‌م وڵاته "حه‌یده‌ر موسلیحی" به ئاشكرا رایانگه‌یاندووه كه هه‌ڵبژاردنی ئه‌م ده‌وره هه‌ڵبژاردنێكی ئه‌منیه‌تییه. واته به لای ئه‌وانه‌وه بوون و نه‌بوونی كۆماری ئیسلامی له ژێر پرسیار دایه.
هۆكاری ئه‌منیه‌تی بوونه‌كه‌شی، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ باوردۆخی "سیاسی، ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی" ئه‌مڕۆی ئێران كه به ئه‌زمه‌یه‌كی قوڵدا تێپه‌ڕ ده‌بێت. ئه‌مڕۆ هه‌موو كه‌س باس له‌وه ده‌كات كه، كۆماری ئیسلامی چ له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی و چ له ئاستی نێوخۆیی له خراپترین هه‌لومه‌رجی ته‌مه‌نی خۆی دایه. له ئاستی نێوده‌وله‌تی به‌تاك كه‌وتووه‌ته‌وه و ئه‌و كارتانه‌ی كه له ناوچه‌كه یاری پێده‌كردن، كاڵ بوونه‌ته‌وه و به رووخاندنی ده‌وڵه‌تی سوریه به‌شێكی زۆریان له‌ده‌ست ده‌دات. گوشاره ده‌ره‌كییه‌كان، ئابوری ئێرانی تووشی داڕمانێكی گه‌وره كردووه. دراوی ئه‌م وڵاته له نزمترین ئاستی خۆی دایه. "بانكی ناوه‌ندیی" ئێران له لایه‌ن ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانیه‌وه ته‌حریم كراوه. ئوروپا، ژاپۆن، كۆریای باشوور كه له دۆستانی نزیكی ئه‌مریكان، رایانگه‌یاندووه كه به‌نیازن نه‌وت له ئێران نه‌كڕن. له ئاستی ناوخۆییدا ناوه‌نده‌كانی به‌رهه‌مهێنان به‌رده‌وام و یه‌ك له دوای یه‌ك داده‌خرێن. له سه‌دا 30 خه‌ڵكی ئاماده بۆ كاری ئه‌و وڵاته بێكارن. زیاتر له 6 ملیۆن كه‌س به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان گیرۆده‌ی داوی ماده هۆشبه‌ره‌كانن. لابردنی سوبسید له سه‌ر پێداویستیه سه‌ره‌كیه‌كانی جه‌ماوه‌ر، خه‌ڵكی ئێرانی هه‌رچی زیاتر نوقمی هه‌ژاری كردووه. بزووتنه‌وه ئێعترازییه‌كان و له سه‌ره‌وه‌ی هه‌موویان ناڕه‌زایه‌تی كرێكاریی ئه‌گه‌رچی هێشتا له حاڵه‌تی دیفاعی دایه، به‌ڵام به‌شێك له ژیانی رۆژانه‌ی ئه‌م وڵاته پێكدێنن. كۆمه‌ڵگای ئێران ئه‌مڕۆ له ده‌ورونی خۆیدا ده‌كوڵێت.
له وه‌ها هه‌لومه‌رجێكدا به‌ڕێوه‌بردنی به‌ناو هه‌ڵبژاردنێك كه مۆركی ئه‌منیه‌تی پێوه‌یه و باڵێكی دیاری كراوی كۆماری ئیسلامی كه به ریفورمخواز ناسراون، له ترسی ره‌ت كردنه‌وه‌ی متمانه‌ی كاندیداكانیان رایانگه‌یاندووه كه له هه‌ڵبژاردن دا به‌شداری ناكه‌ن و هه‌موو ئۆپۆزسیونی ناڕه‌سمیش ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌یان بایكوت كردووه، ئایا رێگه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه هه‌یه كه كۆماری ئیسلامی بتوانێت ئه‌و هه‌موو ئه‌زمه و گیروگرفته‌ی كه باسمان كرد به ئاسانی تێپه‌ڕێنێت و ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بكات به ئیمكانێك بۆ سه‌قامیگر كردنی خۆی؟ وه‌ڵامی من به‌م پرسیاره "نا"یه.
له‌وانه‌یه كۆماری ئیسلامی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش وه‌ك هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كانی دیكه به ته‌قه‌لوب كردن و به هێنانه ده‌ره‌وه‌ی ناوی كۆمه‌ڵێك كه‌سی جێگای مه‌به‌ستی خۆی، كۆتایی پێ بێنێت. به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه كێشه و قه‌یرانه‌كانی داهاتووی كۆماری ئیسلامی قووڵتر ده‌كاته‌وه.
پرسیار: ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه تا چه‌ند ده‌توانێت ئاڵوگۆڕێك پێكبێنێت له ره‌وشی سیاسی ئێران و كرانه‌وه‌ی ده‌روازه‌كانی دیموكراسی له‌و وڵاته‌دا؟
وه‌ڵام: به هۆی سیستمی سیاسی زاڵ به‌سه‌ر ئێران‌دا كه "ویلایه‌تی فه‌قیه"ه و خۆی له به‌رامبه‌ر خه‌ڵك دا به به‌رپرسیار نازانێت و ته‌جروبه‌ی تا ئێستای هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كانیش ئه‌م راستیه‌مان پێ نیشان ده‌دات كه له رێگای هه‌ڵبژاردنه‌وه ئیمكانی هیچ چه‌شنه ئاڵوگۆڕێك له سیستمی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ناكرێت. به پێی یاسای بنه‌ڕه‌تی كۆماری ئیسلامی، هیچ بیروبۆچونێكی غه‌یری مه‌زهه‌بی ئازاد نییه. ئازادیی چاپه‌مه‌نی، ئازادی حیزب و رێكخراوی سیاسی و جه‌ماوه‌ریی، ئازادیی كه‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كان، ئازادیی ژنان كه نیوه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ن و وڵات بۆ ئه‌وان زیندانێكی گه‌وره‌یه... له‌م وڵاته بوونی نییه و بۆیه باوه‌ڕ به‌وه‌یكه له رێگای هه‌ڵبژاردنه‌وه ده‌كرێت ئاڵوگۆڕ له‌م سیستمه‌دا بكرێت، ناواقیعی و خۆشباوه‌ڕانه‌یه. زۆر حیزب و لایه‌ن جیا له ریفورمخوازه‌كان له ناو ئۆپۆزسیون و له رێكخراوه‌كانی كوردستانیش هه‌بوون، كه كاتی خۆی خه‌ڵكیان بانگه‌واز ده‌كرد له هه‌ڵبژاردن دا به‌شداری بكه‌ن و به وته‌ی ئه‌وان ده‌نگ به نوێنه‌رانی دڵخواز، یان حیزبه‌كه‌ی ئه‌وان و شتی له‌و چه‌شنه بده‌ن. به‌ڵام هه‌ر ئه‌و حیزب و رێكخراوانه ئه‌مڕۆ بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه ده‌نگدان له كۆماری ئیسلامی‌دا بێ بنه‌مایه و بایكوتی هه‌ڵبژاردنی ده‌وری نۆهه‌می پارلمانیان راگه‌یاندووه. بۆیه ئێمه پێمان وایه كه سیستمی ده‌سه‌ڵاتی "ویلایه‌تی فه‌قیه" له رێگای هه‌ڵبژاردنه‌وه هیچ ئالوگۆڕێكی به‌سه‌ردا نایه‌ت و مه‌جالی كرانه‌وه‌ی دیمۆكراسی له ئێران‌دا له رێگای سندوقه‌كانی به‌ناو "ده‌نگدان"ه‌وه به‌ده‌ست نایه‌ت، به‌ڵكوو ته‌نیا له رێگای هاتنه مه‌یدانی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك بۆ رووخاندنی كۆماری ئیسلامی و هێنانه سه‌ركاری ده‌سه‌ڵاتێكی شۆڕشگێڕ و جه‌ماوه‌ریی مومكین ده‌بێت. بێجگه له‌وانه‌ی كه باسمان كرد، پارلمانی داهاتووی ئێران نه‌ك هه‌نگاوێك به‌ره‌و دیمۆكراسی نانێت، به‌ڵكوو به چوونی ژماره‌یه‌كی زۆرتر له كاندیداكانی سوپای پاسداران و ئه‌ڵقه‌له‌گوێیانی خامنه‌یی، چه‌ندین هه‌نگاو له ده‌سه‌ڵاتی نیزامیی نزیكتر ده‌بێته‌وه.




