پیرۆز بێت ١١ خه‌رمانان ساڵرۆژی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران
ئه‌مرۆ ١١ی خه‌رمانان ساڵهاتی پێكهاتنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانه. ٢٧ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌وه‌ها رۆژێكدا، كۆنگه‌ره‌ی دامه‌زرینه‌ری حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، كۆتایی به كاری خۆی هێنا و مه‌وجودیه‌تی حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانی راگه‌یاند.
كۆمه‌ڵه و ئیتحادی موبارزانی كۆمۆنیست، په‌یكاری كۆمۆنیست، سازمانی چریكه فیداییه‌كان، باڵی ئه‌رته‌شی ره‌هایی به‌خش، ره‌زمی ئینقلابی له زومره‌ی ئه‌و رێكخراوانه بوون كه به پیر بانگه‌وازی كۆنگه‌ره‌ی دامه‌زرینه‌ره‌وه هاتن و په‌یوه‌ست بوونی خۆیان به ره‌سمی به‌م حیزبه راگه‌یاند.
له ماوه‌ی ٢٧ ساڵی رابردوودا، حیزبی كۆمۆنیستی ئێران رێگایه‌كی پڕ له هه‌وراز و نشێوی به‌ڕێوه، به‌ڵام به‌رده‌وام سه‌نگه‌رێكی به هێزی راوه‌ستاوی و خه‌بات به‌رانبه‌ر به سه‌ركوتگه‌ری و جینایه‌تی رژیمی ئیسلامی و یه‌كێك له كۆله‌كانی دیفاع له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مرۆ و دوارۆژی چینی كرێكاری ئێران بووه.
ئه‌و حیزبه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه په‌یوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ رابردووی پڕ له تێكۆشانی پاراستووه، به‌رده‌وام هه‌وڵی داوه كه رۆله‌ی زه‌مانه‌ی خۆی بێت و وه‌ڵامی پێویستیه‌كانی هه‌ر قۆناغێكی دیاری كراویش بداته‌وه.
حیزبی كۆمۆنیستی ئێران سه‌نگه‌رێكه كه چینی كرێكاری ئێران له مه‌سیری خۆی به‌ره‌و گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و بنیادنانی كۆمه‌ڵگای سوسیالیستی به ده‌ستی هێناوه و پاراستنی ئه‌و سه‌نگه‌ره، پته‌وتر كردن و به‌هێزتر كردنی زامنی پێشره‌ویه‌كانی داهاتویه‌تی.
سایتی په‌یام به بۆنه‌ی ساڵهاتی پێكهاتنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له هه‌موو تێكۆشه‌رانی ریزه‌كانی ئه‌و حیزبه و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دڵیان بۆ ئاوات و ئامانجه‌كانی ئه‌و حیزبه لێده‌دات، پیروزبایی ده‌كات و هه‌زاران سڵاو و دروود ده‌نێرێ بۆ گیانی پاكی ئه‌و ئازیزانه‌ی كه له زیندانه‌كان و له سه‌نگه‌ره‌كانی بزووتنه‌وه‌ی شۆرشگیرانه‌ی كوردستان، له پێناوی ئامانجه‌كانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران دا گیانیان به‌خت كردووه.




