بۆچی تووڕه‌یی سروشت هه‌ر داوێنی خه‌ڵكی هه‌ژار ده‌گرێته‌وه؟
رۆژی جومعه ٨ی مانگی گه‌لاوێژ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به توندی ٥ و ٧ ده‌هۆمی ریشتێر شاره‌كانی "تۆربه‌ت حه‌یده‌رییه، كاشمه‌ر، گۆناباد و ئاواییه‌كانی ده‌وروبه‌ریانی له‌رزاند. كاربه‌ده‌ستانی رژیم ده‌ڵێن ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه زیانێكی گیانی به شوێنه‌وه نه‌بووه و ته‌نیا ٢٧٤ كه‌سی بریندار كردووه. دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كاربه‌ده‌ستانی جمهوری ئیسلامی ئیعدیان كرد ده‌زگایه‌كیان دروست كردووه كه ده‌توانێت دوو رۆژ زووتر روودانی بوومه‌له‌رزه پێش بینی بكات. هه‌ڵبه‌ت پسپۆڕان هه‌ر ئه‌و كات ئه‌م ئیدیعایان به بێ بنه‌ما زانی. جگه له‌مه ئیمام جومعه‌كان له تریبونی نوێژی جومعه‌وه ته‌وزێحێكی دیكه‌یان بۆ هۆكاری روودانی بوومه‌له‌رزه و كاره‌ساتی سروشتی راگه‌یاند. ئه‌وان وتیان كه به‌دحیجابی و پۆششی نه‌گونجاوی ژنان هۆكاری بوومه‌له‌رزه و هه‌موو به‌ڵایه‌كی سروشتی دیكه‌یه. هه‌ڵبه‌ت گومان له‌وه‌دا نییه كه ئه‌و كڵاوبه‌ردارانه خۆشیان باوه‌ڕیان به‌م وشانه‌ی خۆیان نییه و ئه‌مڕۆكه ئیتر كه‌س گوێ بۆ ئه‌م جۆره لێدوانانه كه هه‌ر له چه‌شنی دروست كردنی ده‌زگای پێش بینی بوومه‌له‌رزه دوو رۆژ پێش روودانه، شل ناكات.
ئۆستانی خۆراسان ناوچه‌یه‌كی بوومه‌له‌رزه خیزه. له‌م ناوچه‌یه‌دا به درێژایی مێژوو به‌رده‌وام بوومه‌له‌رزه‌ی وێرانكار روویان داوه. دوایین بوومه‌له‌رزه له شاری "ته‌به‌س" له ٢٥ی مانگی خه‌رمانان ساڵی ١٣٥٧ روویدا. ئه‌و رووداوه یه‌ك حه‌وتوو دوای كوشتاری خه‌ڵكی بێ دیفاع له لایه‌ن رژیمی "شا"وه له ١٧ی خه‌رمانانی ئه‌و ساڵه‌دا روویدا كه ٢٥ هه‌زار كه‌س تێدا كوژران و شاره‌كه‌ش به ته‌واوی وێران بوو.
رۆژێك دوای بووله‌رزه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی "تۆربه‌ت حه‌یده‌رییه" بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی دیكه‌ش به توندی ٥ و ٨ ده‌هۆمی ریشتێر له شاری كرمان روویدا، كه زانیارییه‌كی كه‌م له‌سه‌ری بڵاو بووه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌م رۆژانه‌دا سێڵاو له وڵاتی پاكستان له ماوه‌ی حه‌وتوویه‌كدا گیانی ٨٣٠ ئینسانی كرده قوربانی. به سه‌دان هه‌زار ئینسان كه له هیچ چه‌شنه ئیمكانێكی بیمه و یارمه‌تی ده‌وڵه‌تیی به‌هره‌مه‌ند نین، ماڵ و مه‌زرا و مه‌ڕ و ماڵات و شوێنه‌كانی كاری خۆیان له ده‌ست دا و ئاواره‌ی ئێره و ئه‌وێ بوون. به پێی راگه‌یاندنی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له به‌ین چوونی جاده و شوێنی كار و شوێنی ژیان له ئاكامی ئه‌م سێڵاوه‌دا كاریگه‌ری له سه‌ر ژیانی زیاتر له یه‌ك ملیۆن نه‌فر داناوه. ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵك بێ سه‌روشوێن بوون. به پێی دوایین هه‌واڵه‌كان نه‌خۆشی واگیر وه‌كوو وه‌با له ناوچه‌ی سێڵاو لێدراودا بڵاو بووه‌ته‌وه و گیانی ژماره‌یه‌كی كردووه‌ته‌وه قوربانی.
هه‌روه‌ها له ئه‌فغانستانیش سێڵاو خه‌ساره‌تی گیانی و ماڵی زۆری بۆ خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته به‌شوێنه‌وه بووه و لانیكه‌م ٦٤ كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه. هه‌ر له‌و رۆژانه‌دا له وڵاتی چینیش سێڵاو بووه‌ته هۆی تێداچوونی زیاتر له ٢٠٠ كه‌س و سه‌دان هه‌زار كه‌سیشی ئاواره كردووه.
ئه‌غڵه‌ب كاره‌ساتی سروشتی خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش و هه‌ژار له وڵاتانی دواكه‌وتووی سه‌رمایه‌داری ده‌كاته قوربانی. هۆكاری ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش ئاشكرایه. هه‌ر ئه‌م به‌شه له خه‌ڵكه‌ن كه له ئاستی ملیۆنیدا ناچارن كه له گه‌ڕه‌كه هه‌ژارنشینه‌كانی كه‌ناری شاره‌كان، له ئاواییه‌كان و له ماڵی روخه‌ك و ناموتمه‌ئیندا بژین. هه‌ر ئه‌مانه‌ن كه له كارخانه و كارگاكان، له كوره‌خانه‌كان و مه‌زراكاندا شیره‌ی گیانی خۆیان ده‌كه‌نه سروه‌ت و ماڵ و مه‌حكه‌م و قه‌سر و قوسوری خه‌یاڵی پڕ له ئیمكانی ژیان بۆ سه‌رمایه‌داران بینا ده‌كه‌ن. هه‌ر ئه‌وانه‌ن كه چه‌رخی به‌رهه‌مهێنان له شار و له دێ هه‌ڵده‌سوڕێنن و خۆیان و خانه‌واده‌كه‌یان له سه‌رپه‌نایه‌كی ئه‌مین بێ به‌هره‌ن.
ده‌سكه‌وته‌كانی ئه‌مڕۆی به‌شه‌ر گه‌یشتووه‌ته راده‌یه‌ك كه ده‌توانێت به ئاسانی هه‌موو كاره‌ساته‌كانی سروشتی كۆنتڕۆڵ بكات. به‌ڵام سه‌روه‌ت و ئیمكاناتێك كه ده‌بێ له رێگای دابین كردنی ژیانی ئاسوده و ئاسایشی هاوڵاتیان له هه‌ر وڵاتێكدا سه‌رف بكرێت، ده‌چێته گیرفانی سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌ته‌كانیان. ئه‌وانیش به‌شێكی ده‌كه‌نه پشتیوانه‌ی زیاتر بۆ سه‌رمایه‌كه‌یان و به‌شێكیشی سه‌رفی دابین كردنی مه‌خارجی هێزه‌كانی سه‌ركوت و به‌رده‌وام راگرتنی ده‌زگای گه‌نده‌ڵی ئیداری و كڕینی سیلاحی كوشتاری ئینسانه‌كان ده‌كه‌ن. ئه‌م سه‌روه‌ته له كاتی قووڵ بوونه‌وه‌ی ئه‌زمه‌ی ئابووریدا ده‌رژێته قوڕگی بانكداران و سه‌رمایه‌داران تاكوو له ئه‌زمه رزگاریان كات. كۆماری ئیسلامی ئێران زیاتر له ٣٠ ساڵه ئیدیعا ده‌كات كه به شوێن دابین كردنی عه‌داڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و خزمه‌ت كردن به مسته‌زعه‌فینه، به‌ڵام ده‌بینین كه چۆن ئه‌م وڵاته‌ی لێواولێو له ده‌یان ئازاری كۆمه‌ڵایه‌تی كردووه و چلۆن خه‌ڵكی هه‌ژاری ئه‌م وڵاته به‌رامبه‌ر به هه‌ر كاره‌ستاتێكی سروشتی بێ دیفاع و بێ ده‌ره‌تانن. له‌وه‌ها هه‌ل و مه‌رجێكدایه كه له بوومه‌له‌رزه‌ی شاری "به‌م"دا ده‌یان هه‌زار كه‌س ده‌بنه قوربانی. به راستی بۆچی وایه؟
رژیمی ئیسلامی و سپای پاسدارانی پارێزه‌ری ئه‌و رژیمه وه‌كوو گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌دارانی ئه‌و وڵاته ته‌نیا بیر له به‌ده‌ست هێنانی قازانج و كۆكردنه‌وه‌ی سه‌روه‌ت ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌م سه‌روه‌ت و سامانه‌ش ده‌كه‌نه پشتیوانی هێزی چه‌كدار و سه‌ركوتگه‌ر و ده‌زگاكانی جاسوسی و ئه‌منیه‌تی و په‌ره‌پێدانی زیندانه‌كان. كۆماری ئیسلامی له‌جیاتی ئه‌وه‌ی نزیكه‌ی ١٠٠ ملیارد دۆلار له داهاتی نه‌وت و ئه‌و ماڵیاتانه‌ی كه وه‌ری ده‌گرێت بێنێته خزمه‌ت پێشگیری له كاره‌ساتی سروشتی و چاره‌سه‌ر كردنی ئاكامه‌كانی ئه‌م كاره‌ساتانه، خه‌ڵكیان لێ ده‌ترسێنێت و بۆ زاڵ كردنی كه‌ش و هه‌وای نیگه‌رانی و وه‌حشه‌ت به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا كه‌ڵكیان لێ وه‌رده‌گرێت.
تا كاتێك سه‌روه‌ت و ئیمكانات و هێزی كاری ئینسان له خزمه‌ت قازانج په‌ره‌ستی ژماره‌یه‌ك سه‌رمایه‌دار و له خزمه‌ت ده‌وڵه‌ته‌كه‌یاندا بێت، ئه‌م ره‌واڵه هه‌روا درێژه‌ی ده‌بێت. بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی سه‌ركێشی سروشت پێویسته هه‌موو ئیمكاناتی كۆمه‌ڵگا له خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندی جه‌ماوه‌ردا بكه‌وێته كار. دیاره ئه‌م كاره ته‌نیا له رێگای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌داران و تێكشكاندنی دام و ده‌زگای ده‌سه‌ڵاتدار له جه‌رگه‌ی شۆڕشێكی كۆمه‌ڵایه‌تیدا ئیمكانی هه‌یه. به‌ڵام هه‌ر له جیهانی سه‌رمایه‌داری ئه‌مڕۆشدا ده‌كرێت ده‌وڵه‌ته‌كان ناچار بكرێن هه‌زینه‌یه‌كی زۆرتر بۆ دابین كردنی ئه‌منیه‌ت و ئاسایشی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك و كۆنتڕۆڵی سروشتی سه‌ركه‌ش سه‌رف بكه‌ن.
وتارێك له ته‌له‌ویزیونی كۆمه‌ڵه
11ی گه‌لاوێژی 1389
2ی ئاگوست‌ی 2010
سایتی حزبی كمونیستی ئێران http://www.cpiran.org




