كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان!
له‌ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی رژیمی ئیسلامی دا نێو به‌نێو گاڵته‌جاڕێك به‌ناوی هه‌ڵبژاردن دهكهوێتهرێو ماوه‌یه‌ك دهبێتهدهسمایهی ده‌زگاكانی پڕوپاگه‌نده‌ی رژیم. ئه‌مجاره‌ش بڕیارهكهلهمانگی ره‌شه‌مه‌ی ئه‌مساڵدا رژیم نوێنه‌رانی پارڵمانی ئیسلامی دیاری بكات و ناوی نوێنه‌رانی هه‌ڵبژارده‌ی خه‌ڵكیان له‌سه‌ر دابنێ. چاوبهستنێك كه‌ناوی هه‌لبژاردنیان له‌سه‌ر داناوه، هه‌ر له‌و رۆژهوهدهستی پێكرد كه33 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بۆ شه‌رعیه‌ت دان به‌رژیمی ئیسلامی ریفراندۆمێك بهرێهوهچوو. پرسیارێكی فریوده‌رانه‌و وه‌ڵامی ئه‌رێ یا نه، كه‌بۆ ئه‌م ریفراندۆمهدیاری كرابوو، به‌جۆرێك بوو كهگۆیا ئه‌گه‌ر كه‌سێك ده‌نگی ئه‌رێ نهخاتهناو سندووقه‌وه، به‌واتای ئهوهیهكهدهیههوێ رژیمی پێشوو بگه‌ڕێته‌وه. سه‌ره‌رای ئه‌و فریوكارییه، ئه‌وكاتیش جه‌ماوه‌ری خه‌لكی كوردستان وشیارانهلهم ده‌نگدانه‌دا به‌شداریان نه‌كرد و ره‌وابوونی ئه‌و رژیمه‌یان نه‌سه‌لماند. دوای ئه‌م رووداوهولهماوهی 33 ساڵی رابردوودا ، هیچكات هه‌ڵبژاردنێك له‌ئێران بهڕێوهنهچووهكهتهنانهت بهپێوهرهكانی ناسراوی جیهانی سه‌رمایه‌داریش بتوانین ناوی هه‌ڵبژاردنی ئازادی لهسهردابنێین.
ئه‌مجاره‌شیان هه‌ر ئه‌و شانۆگهریهیهكهدووپات ده‌بێته‌وه. كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان لهمێژساڵهدهستی رژیمیان له‌و جۆرهفرت و فێڵانه‌دا خوێندۆهتهوه. ئه‌وان باش ده‌زانن كهرژیم له‌رێگای به‌ناو ههڵبژاردنهوهدهیههوێ هه‌ر ئه‌و بێ مافی و ههژاریهیان به‌سه‌ردا بسه‌پێنێ كهبهئاگر و ئاسن و زیندان و ئهشكهنجهلهماوهی 33 ساڵی رابردوودا به‌ڕێوه‌ی بردووه. ئه‌م گاڵته‌جاڕه‌ی كه‌به‌ناوی هه‌ڵبژاردن بهریوهدهچێ، درێژه‌ی هه‌مان سیاسه‌تی سه‌ركوت و خۆداسه‌پاندنی به‌زۆر به‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان و ئێرانه.
یه‌كێك لهكاركردهكانی هه‌ڵبژاردن له‌ئێرانی ژێرده‌سه‌ڵاتی ئه‌و رژیمه‌دا بریتی بووهلهكردنی ئه‌و شانۆگهرییهبهئامرازی حیساب لێك ده‌ركردنی داروده‌سته‌كانی نه‌یار به‌یه‌كتر له‌ناوخۆی ده‌زگای ده‌سه‌ڵات دا. ئه‌گه‌ر قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر نادێموكراتیك بوونی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، ده‌ست تێوه‌ردانی شورای نیگه‌هبان و وه‌لی "فه‌قیه" و سوپای پاسداران و ره‌تكردنه‌وه‌ی سه‌لاحیه‌تی نوێنه‌ران و ته‌قه‌لوب له‌ده‌نگه‌كان دا و گله‌یی دیكه‌ی له‌و چهشنهههیه، ئهوانهههمووی په‌یوه‌ندیی به‌پێشێل كردنی پێره‌و و رێ‌و شوێنی گهمهكهلهناوخۆیانهوهیه. ئهوهرهخنهی خه‌ڵكی تینووی ئازادیی ئه‌و وڵاتهنییهلهوان، ئهوهرهخنهی باڵه‌كانی ناوخۆی دهسهڵاتهلهیهكتر. مافی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك له‌و كاتهوهپێشێلكراوه كهرژیمێكی، دژ بهكرێكار، دژ به‌ژن ، دژ به‌لاو ، دژ به‌شادی ، دژ به‌ئازادی ، چه‌وسێنه‌ر ، سته‌مكار، دژ به‌هه‌موو بنه‌ماكانی ئینسانییه‌ت به‌زه‌بری كوشت و بڕ و ئه‌شكه‌نجه‌و زیندان، به‌زۆری زۆردار خۆی به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و ولاته‌دا سه‌پاند. هه‌ر بۆیهنابێرێگهبدرێململانێی ناوخۆیی رژیم، توند بێیا هێور بێ، له‌سه‌ر حیسابی كۆمه‌لانی خه‌ڵكی ئێران بنووسرێ..
له‌كام له8 ده‌وره‌ی رابردووی مه‌جلیسی ئیسلامی‌دا و له‌سه‌ر زمانی كام له‌و كه‌سانه‌ی كه‌به‌ناوی نوێنه‌ری خه‌لكی كوردستان دهچنهمهجلیس بۆ تاقهجارێكیش بووهدهنگی ناره‌زایه‌تی خه‌لكی كوردستان به‌رانبه‌ر به‌ئه‌و ههمووهسهركوت و كوشتار و جنایه‌ته، به‌رانبه‌ر به‌ئه‌و ههمووهزیندان و ئه‌شكه‌نجه‌یه، به‌رانبه‌ر به‌ئه‌و ههمووهبێ مافی و ههلاواردنه، به‌رزبۆته‌وه؟ كام له‌م به‌ناو نوێنه‌رانه له‌كام ده‌وره‌دا بۆ یه‌كجاریش، ئاوڕێكیان له‌كار و ژیانی خه‌لكی هه‌ژار و زه‌حمه‌تكێشی كوردستان داوه‌ته‌وه. كام یاسا له‌م به‌ناو پارڵمانههاتۆتهدهرێكهبۆنێكی لهپیشكهوتنخوازی و له‌دابین بوونی ژیانێكی باشتر بۆ خه‌لك پێوه‌دیار بوبێت و ئاوه‌دانی و خزمه‌تگوزاری و كار و نان و مه‌سكه‌نی بۆ خه‌ڵكی هه‌ژار و به‌ش مه‌ینه‌تی كوردستان به‌شوێندا هاتبێ؟ ئه‌وانه‌ی به‌ناوی نوێنه‌رانی خه‌لكی كوردستان دهچنهمهجلیسهوهنهك هه‌ر دژ به‌سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی نین، به‌لكو خۆیان به‌شێك لهسیستمێكن كهبهریوهبهری ئه‌و ستهمكاریهیه.
کریکاران و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش له‌هیچ سهردهمیكدا به‌قه‌ده‌ر ئه‌م سهردهمهماهیهت و ناوه‌رۆکی شانۆگه‌رییه‌کی به‌م جۆرهگاڵتهجاڕانهیان بۆ ده‌رنه‌که‌وتوه. كۆمه‌لانی خه‌لكی كوردستان ده‌زانن که‌که‌سانێک كه‌له‌م شانۆگه‌ریه‌دا به‌ناوی نوێنه‌ری ئه‌وان سهرلهسندووقهکانی ده‌نگدان ده‌ردێنن، ناچنهپاڕلمان تا مافی کرێکاران و خه‌ڵکی هه‌ژار به‌یاسایی بکه‌ن، به‌ڵکو بۆ ئهوهدهچنهپاڕلمان تا یاسا بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی توندتر و داسه‌پاندنی بارودۆخی ناله‌بارتر به‌سه‌ریان، دابرێژن . ئه‌وان ناچنهپاڕلمان تا له‌دژی سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی به سه‌ر خه‌لكی كوردستان ده‌نگ هه‌ڵبڕن، به‌ڵكوو ده‌چن تا زنجیره‌كانی ئه‌م ستهمكاریهتوندتر كه‌نه‌وه. ئه‌وان ناچنهپارڵمان كه‌له‌پێناو یه‌كسانی ژن و پیاودا ده‌نگ بده‌ن، به‌لكوو دهچنهبهناو پارلمانێكهوهكهلهناخی خۆیدا له‌سه‌ر بنه‌مای بێ مافكردنی ئینسانی ژن بینا كراوه، ئه‌وان دهچنهمهجلیس تا ده‌نگ به‌جیاکردنه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زی لهناوهندکانی ئاموزشی و فێرکردن دا بده‌ن. ئه‌وان بۆ ئهوهناچنهپاڕڵمان تا ده‌نگ بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی لاوان بده‌ن، ده‌چن تا به‌دانانی یاسا، شادی و خۆشی و هیواو هومێدیان لێ بستێنن. هه‌ر ده‌نگێك، له‌هه‌ر قۆناغێك دا، به‌هه‌ر پاساوێك و بۆ هه‌ر ناوێك له‌م به‌ناو ههلبژاردنانهدا خرابێتهسندووقی ده‌نگدان ،بهكردهوهلهخزمهت درێژ كردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی رژیم و له‌خزمه‌ت درێژه‌ی ئه‌و كارهساتانهدابووهكهكۆماری ئیسلامی به‌سه‌ر خه‌لكی ئه‌و ولاته‌ی هێناوه.
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمهڵهداوا له‌هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات كه‌له‌و شانۆگه‌ریه‌دا به‌شداری نه‌كه‌ن. ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌بۆ ئه‌و پۆستهدیاری كراون، هه‌موویان له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی باڵای ئه‌و رژیمه‌دا گونجاون. بۆ رژیم ئه‌وه‌نده‌ی كه‌هاتنی خه‌ڵك بۆ پێی سندووقی ده‌نگدان گرینگه، ئهوهندهههڵبژاردنی ئه‌م یا ئه‌ویان پێ گرینگ نییه. كه‌وایه، با جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستانیش جارێكی دیكهدیمهنێك له‌یه‌ك ده‌نگی، لهراوهستاوی و خۆڕاگری، دیمه‌نێكی دێكهلهبزووتنهوهی شۆڕشگێڕانه‌ی خۆیان به‌جیهان نیشان بده‌ن. دیمه‌نێك له‌چه‌شنی مانگرتنی گشتی ٢٣ ی گوڵان و ١٦ ی گه‌لاوێژ بێت. با كۆمه‌لانی خه‌ڵكی كوردستان به‌به‌شداری نه‌كردنی خۆیان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، به‌هه‌موو جیهانی نیشان بده‌ن كه‌ئه‌و رژیمههیچ چهشنهشهرعیهتێكی نییه‌و خۆی به‌زۆر به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌دا سه‌پاندووه. ئهمڕۆلهكوردستان ته‌نانه‌ت رژیم خۆشی ناتوانێ چۆڵ بوونی ده‌وروبه‌ری سندوقه‌كانی له‌رابردوودا و له‌و جۆرهههڵبژاردنانهدا بشارێته‌وه. ئه‌وجاره‌ش پێویستهخهڵكی تێكۆشه‌ری كوردستان بهریسواكردنی ئه‌م گاڵته‌جاڕه‌ی كه‌به‌ناوی هه‌ڵبژاردن ته‌بلیغاتی پێوهدهكرێ، به‌به‌شداری نه‌كردنی خۆیان له‌و شانۆگه‌ریه‌دا، لاپه‌ڕه‌یه‌كی دیكهلهخهباتی لێبڕاوانه‌ی خۆیان له‌دژی رژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران تۆمار بكه‌ن.
كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه- رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران
به فرانباری ١٣٩٠
ژانویه ٢٠١٢ی زاینی