كه‌متر له دوو مانگ بۆ هه‌ڵبژاردنی نۆیه‌مین ده‌وره‌ی مه‌جلیسی شوڕای ئیسلامی ماوه. سه‌رانی ڕژیم تائێستا چه‌ندین جار ئه‌م" هه‌ڵبژاردنه"یان به مه‌سه‌له‌یه‌كی ئه‌منیه‌تی ناولێبردوه و هه‌وڵه ئه‌منیه‌تیه‌كانی خۆشیان له‌م بواره‌دا چڕتر کردۆته‌وه. ئه‌گه‌رچی سه‌رانی ڕژیم ئه‌منیه‌تی بوونی ئه‌م شانۆگه‌ری هه‌ڵبژاردنه به كێشمه‌كێشی نێوان باڵه‌كانی نێوخۆی ڕژیم و جموجۆڵی ڕیفۆڕم خوازه‌كان له‌به‌رانبه‌ر باڵی ده‌سه‌ڵاتداردا په‌یوه‌ند ده‌ده‌نه‌وه، به‌ڵام ڕاستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه هه‌ستیاری ئه‌م به‌ناو هه‌ڵبژاردنه په‌یوه‌ندی به هه‌لومه‌رجی ئێستای كۆمه‌ڵگای ئێرانه‌وه هه‌یه و ته‌نانه‌ت كێشه‌ی باڵه‌كانی حكومه‌تیش له‌ژێر كاردانه‌وه‌ی نیگه‌رانیه‌كانی ڕژیم سه‌باره‌ت به‌م بارودۆخه به‌شێوه‌یه‌كی به‌ته‌واوی به‌رنامه بۆداڕێژراو ده‌چێته پێشه‌وه.
ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له بارودۆخێكدا له هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیس نزیك ده‌بێته‌وه كه قه‌یرانی ئابووری له‌ژێر كاریگه‌ری توندتر بوونه‌وه‌ی گه‌مارۆ ئابووریه‌كاندا و تێپه‌ڕبوونی ساڵێك به‌سه‌ر به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی سیاسه‌تی لابردنی یارانه‌كان زیاتر له‌هه‌ر كاتێكی دیكه شوێنه‌واری وێرانگه‌ری له سه‌ر كار‌و ژیان و به‌رێچوونی كرێكاران و جه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تكێش داناوه. سیاسه‌ته‌كانی ڕژیم بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌م قه‌یرانه، ئاستی بێكاری و ته‌وه‌ڕوم وه هه‌روه‌ها چونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی پێداویستیه سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیانی رۆژانه‌ی جه‌ماوه‌ری گه‌لێك بردۆته‌سه‌ره‌وه و به‌ملیۆن بنه‌ماڵه‌ی كرێكاری به‌ره‌و ژیان له ژێر هێڵی هه‌ژاریدا پاڵپێوه‌ناوه. ئه‌م بارودۆخه فه‌لاكه‌تباره ئابووریی و بێبه‌شیه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیانه كاردیان گه‌یاندۆته سه‌ر ئێسقان و هه‌لومه‌رجی ژیانی بۆ زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئێران به‌چه‌شنێك ناله‌بار كردوه كه شیاوی ته‌حه‌مول كردن نییه و نزیكه له ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌رینی كۆمه‌ڵایه‌تی. له‌سه‌ر به‌ستێنی ئه‌م بارودۆخه، ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتنی كرێكاری په‌ره‌ی سه‌ندوه‌و مه‌ترسی ته‌قینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی گشت باڵه‌كانی ڕژیمی غرقی ترس و نیگه‌رانی به‌رده‌وام له‌وه‌ها ته‌قینه‌وه‌یه‌ك كردوه. ئه‌م بارودۆخه له نێوخۆی وڵات له حاڵێكدایه كه شه‌پۆلی ئاخێزه شۆڕشگێڕانه‌كان له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و شومالی ئافریقا وره‌ی خه‌باتكارانه و هیوا به ئاڵوگۆڕی به ئیراده‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی جه‌ماوه‌ری بێبه‌شی له دڵی خه‌ڵكی ئێرانیشدا زیندوو و گه‌شه‌دار هێشتووه‌ته‌وه. هه‌رئه‌م هۆكار و فاكته‌رانه‌ن كه" هه‌ڵبژاردن"ی مه‌جلیسی كردۆته مه‌سه‌له‌یه‌كی ئه‌منیه‌تی بۆ سه‌رانی كۆماری ئیسلامی.
سه‌رانی باڵه‌كانی ڕژیم به باشی له بیریانه خه‌ڵكی ناڕازی كه له كاتی شانۆگه‌ری هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری‌دا به‌شدارییان له شه‌قامه‌كاندا ته‌حه‌مول كرابوو، به چ شێوه‌یه‌ك پاش ئاشكرا بوونی كودتای هه‌ڵبژاردنی سپای پاسداران، هێزی ملیۆنی خۆیان له خۆپیشاندانی گه‌وره‌ی خیابانیدا نیشاندا و وێڕای تێپه‌ڕ كردنی دروشمی ڕیفۆرم خوازه حكومه‌تیه‌كان، دژ به سه‌رتاپای ڕژیم دروشمیان به‌رز كرده‌وه. له‌م ڕوه‌وه له‌م ده‌وره‌یه‌شدا کاتی ركه‌به‌رایه‌تی له‌سه‌ر داگیر كردنی كورسیه‌كانی مه‌جلیس به ته‌واوی ئاگایان له‌وه‌یه كه نه‌كا له كاتی هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیسدا كه‌لێنێك بۆ خۆ ده‌رخستنی جه‌ماوه‌ریی خه‌ڵك بێته ئاراوه.
به‌ڵام به‌م حاڵه‌شه‌وه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌هۆی ته‌ریك كه‌وتنه‌وه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی و له ژێر كاردانه‌وه‌ی ئه‌و ئاڵوگۆڕ و ڕه‌وتانه‌ی له ناوچه‌كه‌دا له ئارادان و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به‌هۆی بایكۆتی " هه‌ڵبژاردن" له‌لایه‌ن به‌شێك له ڕیفۆرم خوازانی حكومه‌تیه‌وه، له‌هه‌ر سه‌رده‌مێكی دیكه زیاتر پێویستی به شانۆگه‌ری شه‌رعیه‌تدان به خۆی و داغكردنی ته‌نووری هه‌ڵبژاردنه. ناكۆكی نێوان ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نیژاد كه له‌م ده‌وره‌ی دواییدا له‌لایه‌ن پاڕلمانه‌وه ڕووبه‌ڕووی هه‌ندێك كۆسپ و ته‌گه‌ره بووه‌ته‌وه و خۆڕاگری كرد له به‌رانبه‌ریاندا و ئه‌و مه‌لایانه‌ی كه ده‌وری خامنه‌ییان داوه و له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان تا سه‌نگه‌ری مه‌جلیس بۆ پاراستنی جێگا و شوێنی خۆیان له ده‌سه‌ڵاتدا له ده‌ست نه‌ده‌ن، ناوه‌رۆكی به‌ربه‌ره‌كانێی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م ده‌وره‌یه‌ی مه‌جلیس پێك دێنن. به‌ڵام سپای پاسداران وه‌ك رێكخراوه‌یه‌ك كه بۆشایی حیزبێكی سیاسی له ده‌سه‌ڵاتدا پڕكردۆته‌وه و به كرده‌وه‌ی توانایی مودیریه‌تی ئه‌م شانۆگه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌ی هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه پێویستی به قایمكردنی جێگاوشوێنی خۆی له په‌ڕلماندایه، به هیچ شێوه‌یه‌كیش نایه‌وێت تیغی جه‌ڕاحی به په‌یكه‌ری لاوازی كۆماری ئیسلامی دا بكا و باڵه‌كانی ڕكه‌به‌ر به ته‌واوی له ده‌سته‌به‌ركردنی چه‌ند كورسیه‌كی دیاریكراوی پاڕلمان بێبه‌ش بكات.
خه‌ڵكیش له مه‌ودای ئه‌زموونی خۆیاندا بۆیان ده‌ركه‌وتوه كه باڵه حكومه‌تیه‌كان سه‌ره‌ڕای دژایه‌تیه‌كی ڕاسته‌قینه كه له سیاسه‌ت و ڕوانگه و ستراتیژیاندا سه‌باره‌ت به پاراستنی نیزام هه‌یانه، به‌ڵام به‌رده‌وام به شێوه‌یه‌ك هه‌ڵس و كه‌وت ده‌كه‌ن كه بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی ڕژیم لاواز نه‌كه‌ن. له ده‌وره‌ی ڕابردودا دیمان كه ڕیفۆڕمخوازانی حكومه‌تی چلۆن كاتێك بینیان ته‌واوه‌تی نیزام كه‌وتۆته ژێر پرسیار و گوشاری جه‌ماوه‌ره‌وه، به‌قیمه‌تی لادانی خۆیان له هاوده‌نگ بوون له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازانه‌ی ڕادیكاڵی جه‌ماوه‌ری كشانه‌وه. به‌م پێیه له‌م" هه‌ڵبژاردن"ه‌شدا به پێچه‌وانه‌ی شانۆگه‌ری ده‌وره‌ی ده‌یه‌می سه‌رۆك كۆماری باسێك له كارناواڵی هه‌ڵبژاردن و منازره‌ی پڕهه‌راو هوریای ته‌له‌ویزیۆنی بۆ ڕاكێشانی خه‌ڵك به‌ره‌و سندوقه‌كانی ده‌نگدان له ئارادا نابێت. گشت دیارده‌كان ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌ن كه ده‌كرێ ئه‌م شانۆگه‌ری به‌ناو هه‌ڵبژاردنه بكرێته شانۆی ڕیسوایی ڕژیم.
کرێکاران! خه‌ڵکی ئازادیخوازی ئێران!
ئێوه به‌باشی ده‌زانن له نیزامی کۆماری ئیسلامی دا، خه‌به‌رێک له ئازادی ڕاو بۆچوون و ئازادی ڕاگه‌یاندن له گۆڕێ‌دا نییه، ئێوه ده‌زانن له ژێر ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی ئه‌م ڕژیمه‌دا ئازادی پێکهێنانی ڕێکخراو و حیزبی سیاسی بوونی نییه، ئێوه ده‌زانن که له ئێران‌دا سه‌ره‌تاییترین ئازادیه‌کان له خه‌ڵک سه‌ندراونه‌ته‌وه و هه‌وڵی هه‌ڵسوڕاوانی کرێکاری و باقی بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بۆ دیفاع له مافی کرێکاران و زۆرلێکراوانی کۆمه‌ڵگا و هه‌رچه‌شنه ده‌نگێکی مافخوازانه به زیندان و ئه‌شکه‌نجه و ئێعدام وڵام ده‌درێته‌وه. ئێوه ده‌زانن که ئه‌م ڕژیمه ته‌نانه‌ت ڕێگای به‌شداریکردن له هه‌ڵبژاردنی له‌و ڕیفۆڕمخوازانه‌ش به‌ستوه که هه‌وڵیان پاراستنی ڕژیمی ئیسالامییه و توانایی ته‌حه‌مولکردنی ئه‌وانیشی نییه. ئێوه خه‌ڵکی ئێران ده‌زانن له‌گه‌ڵ چاودێریی سه‌پێندراوی(نزاره‌تی ئیستسوابی) شوڕای نیگه‌هبان و ده‌یان فیلتێری سیاسی و ئیدئۆلۆژیکی دیکه‌دا، هه‌ڵبژاردن له ڕژیمی کۆماری ئیسلامی‌دا هیچ مانایه‌کی نییه. ئێوه ده‌زانن، له هه‌لومه‌رجێكدا که فڕوفێڵ، ساخته‌کاری و درۆ هه‌ر له سه‌ره‌تاوه تا کۆتایی، سێبه‌ری خستۆته سه‌ر پڕۆسه‌ی به ناو هه‌ڵبژاردن، میکانیزمی هه‌ڵبژاردن له کۆماری ئیسلامی دا، ته‌نانه‌ت به نزمترین پێوانه‌ی باو له سیستمه پاڕلمانیه‌کانی دنیای سه‌رمایه‌داریشدا، هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به به‌شداری خه‌ڵک له دیاری کردنی چاره‌نووسی سیاسی کۆمه‌ڵگادا نییه.
له گاڵته‌جاڕی هه‌ڵبژاردنی نۆیه‌مین ده‌وره‌ی مه‌جلیسدا باڵه‌کانی نێو حکومه‌ت ده‌یانهه‌وێ مۆری مه‌شروعیه‌ت له درێژه‌ی ده‌سڵاتداریه‌تی کۆماری ئیسلامی بده‌ن. ڕوون و ئاشکرایه که ماهیه‌ت و ناوه‌رۆکی شه‌ڕ و کێشمه‌کێشی باڵه‌کانی نێو ڕژیم هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خه‌ڵکه‌وه نییه. مه‌به‌ست و ستڕاتیژی هه‌موویان، زامنکردنی مانه‌وه و درێژه‌ی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی جه‌نایه‌تكارانه‌ی کۆماری ئیسلامییه. ئه‌وه‌ی که کاندیده‌کانی سه‌ر به‌کام باڵ زۆرینه‌ی کورسیه‌کانی پاڕلمان ده‌باته‌وه و داگیریده‌کات بۆ کرێکاران و خه‌ڵکی وه‌گیان هاتوه‌وه جیاوازیه‌کی نییه.
کرێکاران و خه‌ڵکی ئێران که زیاتر له 30 ساڵ ژیانبه‌سه‌ربردنیان له ژێر ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی دا ته‌جره‌به کردوه، ده‌زانن که به‌شداری له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌واتای شه‌رعیه‌تدانه به ڕژیمێک که له‌ڕێگای سه‌رکوتی وه‌حشیانه‌وه درێژه‌ی به ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی خۆی داوه. دنگدان واتا شه‌رعیه‌تدان به بێ مافی کرێکاران، واتا شه‌رعیه‌تدان به حه‌قده‌ستی 3 جار له‌خوار هێڵی هه‌ژاری، واتا شه‌رعیه‌تدان به درێژه‌دان به شه‌پۆلی ئێعدام کردنه‌کان، واتا شه‌رعیه‌تدان به سیاسه‌تی په‌یڕه‌وکردنی هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زی و سووکایه‌تی هه‌موو ڕۆژه‌ی ژنان، واتا شه‌رعیه‌تدان به درێژه‌دان به سته‌مكاری و زۆرداری نه‌ته‌وه‌یی، واتا شه‌رعیه‌تدان به حاکمیه‌تی بیر وباوڕی كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی مه‌زهه‌بی، واتا شه‌رعیه‌تدان به پێشێل كردنی مافه تاکه‌که‌سی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی لاوان، واتا شه‌رعیه‌تدان به هه‌زار و یه‌ک پێشێلکاری و بێ مافی دیکه.
خه‌ڵکی ئازادیخوازی ئێران!
ئه‌گه‌ر خوازیاری کۆتایی هێنان به‌م بێ مافیانه‌ن، ئه‌گه‌ر خوازیاری ئازادی و به‌هره‌مه‌ند بوون له ژیانێکی ئاسووده‌ن، ئه‌گه‌ر سوورن له‌سه‌ر درێژه‌دان به خه‌بات له پێناو باشتر بوونی دۆخی ژیان و به‌ڕێچوونی خۆتان، له‌م شانۆگه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌شداری مه‌که‌ن، مه‌چنه پای سندوقه‌کانی به ناو ده‌نگدان و به نه‌چوون بۆ پای سندوقه‌کان، نامه‌شروع بوونی ڕژیم و شانۆگه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی به خه‌ڵکی دنیا ڕابگه‌یه‌نن. به نه‌چوون بۆ پای سندوقه‌کانی به ناو ده‌نگدان ئه‌م گاڵته‌جاڕیه بکه‌نه شانۆی ڕیسوایی خودی ڕژیم. به نه‌چوون بۆپای سندوقه‌کان عه‌زم و ئیراده‌ی خۆتان بۆ له‌ده‌سه‌ڵات کێشانه خواره‌وه‌ی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی رابگه‌یه‌نن.
هه‌ڵسوڕاوانی سۆسیالیستی بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری و باقی بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵیه‌تییه‌کان پێویسته بکه‌ونه ڕیزی پێشه‌وه‌ی ئه‌م هه‌وڵه بۆ له‌قاودانی ناوه‌ڕۆکی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌م گاڵته‌جاڕی هه‌لبژاردنه. پێویسته به وه‌ڕێخستن و بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندن، تراکت، به نووسینی دروشم به‌سه‌ر دیواره‌کانه‌وه و به‌شداری هه‌ڵسوڕاوانه له شه‌به‌که‌ی په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تییدا ناوه‌رۆکی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌م شانۆگه‌ریه‌ی هه‌ڵبژاردنه له‌قاو بده‌ن. هه‌ڵسوڕاوانی کومۆنیست له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا نابێت ته‌نیا به ها‌ندانی خه‌ڵک بۆ نه‌چوون بۆپای سندوقه‌کان و ده‌نگ نه‌دانیانه‌وه بوه‌ستن، به‌ڵکو ده‌بێ وێڕای له‌قاودانی جێگا‌و شوێن و ناوه‌رۆکی" هه‌ڵبژاردن" له‌م هه‌له که‌ڵک وه‌ربگرن و ڕێگای ڕزگار بوون له گشت ئه‌م فه‌ڵاکه‌ت و بێبه‌شیانه، ڕێگای ڕێکخراوبوون و ڕیگای ڕزگار بوون له چنگ نه‌هامه‌تیه‌کانی کۆماری ئیسلامی به خه‌ڵک نیشان بده‌ن. پێویسته له‌م مه‌جاله‌دا وشیاری و ئاگاهی سه‌باره‌ت به پێویستی ڕێکخستنی شۆڕشی كۆمه‌ڵایه‌تی و سۆسیالیستی به‌رنه قووڵایی کۆماڵگاوه. چینی کرێکاری وشیار و ئاگاه به مافه دوور و نزیکه‌کانی، چینی کرێکاری ڕێکخراو له ڕێکخراوه جه‌ماوه‌ری و چینایه‌تی و حیزبیه‌کانی خۆیدایه که ده‌توانێ باقی بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی وه‌ک بزووتنه‌وه‌ی ژنان، بزوونه‌وه‌ی خوێندکاری، بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی کۆردستان و ده‌سته و گوروپه پێشڕه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به‌ره‌و گه‌یشتن به داخوازییه ڕه‌واکانیان به‌رێته پێشه‌وه و له ئاکامدا شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی به سه‌مه‌ر بگه‌یه‌نێ. به‌دی هێنانی هه‌رچه‌شنه باشتر بوون و چاکسازیه‌ک له ژیانی خه‌ڵکدا ئه‌گه‌ر چی كه‌میش بێت و چه‌سپاندنی ده‌سکه‌وته‌کانی خه‌بات و تێکۆشانیان و ڕوخاندنی کۆماری ئیسلامی له‌م ڕیگایه‌وه مسۆگه‌ر ده‌بێت.
بژی ئازادی، به‌رابه‌ری، حكومه‌تی كرێكاری
بژی سۆسیالیزم
كومیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران
به‌فرانباری ١٣٩٠
ژانویه‌ی ٢٠١٢




