لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | وتار | دادگایی كردنی سه‌رله‌نوێی "شه‌ریف ساعێد په‌نا و موزه‌فه‌ر ساڵح نیا"

دادگایی كردنی سه‌رله‌نوێی "شه‌ریف ساعێد په‌نا و موزه‌فه‌ر ساڵح نیا"

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font

 

به‌ پێی راپۆرتی "یه‌كیه‌تی ئازادی كرێكارانی ئێران"، دوو ئه‌ندامی هه‌یئه‌ت مودیره‌ی ئه‌و یه‌كیه‌تییه‌ به‌ ناوه‌كانی "شه‌ریف ساعێد په‌نا و موزه‌فه‌ر ساڵح نیا" بۆ چه‌ندمین جار له‌ لقی ١ی دادگای رژیم له‌ شاری سنه‌ محاكمه‌ كران.

رۆژی شه‌ممه‌ ٥ی مانگی ره‌شه‌ممه‌ له‌ جه‌له‌سه‌یه‌كی محاكمه‌دا، قازی دادگا به‌ نایاسایی ناولێبردنی "یه‌كیه‌تی ئازادی كرێكارانی ئێران" هه‌وڵیدا كه‌ "شه‌ریف ساعێد په‌نا و موزه‌فه‌ر ساڵح نیا" ناچار به‌ ده‌ست كێشانه‌وه‌ له‌و یه‌كیه‌تیه‌ بكات و به‌ ناوبراوانی وت، ئه‌گه‌ر سه‌ردانی ئیداره‌ی ئیتلاعات بكه‌ن و له‌وێ به‌ڵێن بده‌ن كه‌ له‌م یه‌كیه‌تییه‌ ئێستعفا ده‌ده‌ن، ته‌بره‌ئه‌ ده‌كرێن. له‌ ئه‌گه‌ری ئه‌م حاڵه‌ته‌‌ ده‌بێت چاوه‌رێی ده‌ركردنی حوكم بن. به‌ڵام "شه‌ریف ساعێد په‌نا و موزه‌فه‌ر ساڵح نیا" به‌ دیفاع له‌ چالاكی خۆیان له‌ یه‌كیه‌تی ئازادی كرێكارانی ئێران، له‌سه‌ر ئێستعفا نه‌دانی خۆیان له‌م یه‌كیه‌تیه‌ پێداگریان كرد.

 

  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

0