لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | وتار | گیان له پێناوی ژیانێکی مەمرە و مەژی دا

گیان له پێناوی ژیانێکی مەمرە و مەژی دا

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font

له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا به‌ هۆی ده‌ست رێژی هێزه‌كانی رژیم له‌ ناوچه‌ سنووریه‌كانی ماكۆ، خۆی، سه‌ڵماس، سه‌قز، مه‌هاباد، سه‌رده‌شت، نه‌وسود، مه‌ریوان، بانه‌ و پیرانشار، لانیكه‌م 10 كه‌س لە کاسبکاران و کۆڵبەران گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌ و 12 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون سەرەڕای ئەوه‌ی كه‌ل و په‌له‌كانیان تاڵان کراوە و  و ژماره‌كیش ده‌ستگیر كراون. هێزه‌كانی رژیم له‌ ماوه‌ی یه‌ك ساڵی رابردووش دا چه‌ندین جار چوونه‌ته‌ ناو خاكی كوردستانی عێراق و زه‌ره‌ر و زیانی زۆریان به‌ كاسبكاران گه‌یاندووه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ رژیم به‌ مه‌به‌ستی به‌ستنی سنووره‌كان هێندێك ناوچه‌ی مین رێژكردووه‌ و ئەمەش خۆی كوژران و بریندار بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ خه‌ڵكی ناوچه‌ سنووریه‌كانی لێكه‌وتۆته‌وه‌. كۆڵبه‌ری كارێكی  دژوار و پڕ مەترسیە و به‌م حاڵه‌شه‌وه‌‌ خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێشی شار و گونده‌‌كانی كوردستان به‌ ناچار بۆ دابین كردنی بژیوی ژیانیان په‌نای بۆ ده‌به‌ن. په‌ره‌ سه‌ندنی بێكاری و هه‌ژاری له‌ كوردستان هه‌ر رۆژه‌ ژماره‌یه‌كی زۆرتر له‌ خه‌ڵكی ئه‌م ناوچانه‌ به‌ره‌و ئه‌م جۆرە كارانه‌ پاڵ پێوه‌ ده‌نێت. ئاڵ و گۆڕكردنی پێداویستیه‌كانی رۆژانه‌ی خه‌ڵكی هه‌ر دوو دیوی سنووری كوردستانی ئێران و عێراق كه‌ رژیم به‌ قاچاخچیگه‌ری ناوی ده‌بات، له‌ رژیمه‌كانی په‌هله‌وی و كۆماری ئیسلامی دا به‌رده‌وام درێژی بووه‌ و كه‌سانێكی زۆر هه‌ر له‌م رێگایه‌دا گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌.له‌ ماوه‌ی یه‌ك دوو ساڵی رابردوودا رژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ مه‌به‌ستی پێشگرتن له‌ كڕین و فرۆشتنی پێداویستیه‌كانی خه‌ڵكی هه‌ردوو دیوی سنوور، رێوشوێنی توندی گرتۆته‌ به‌ر، كۆمه‌ڵێك‌ كاناڵی قوول و به‌رین، تێل دڕوو، دیواری بێتۆنی، پۆستی چاوه‌دێری و مه‌یدانی مینی به‌ كار هێناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی رێگا له‌و زه‌حمه‌تكێشانه‌ی كه‌ له‌م رێگاوه‌ بژیوی ژیانیان دابین ده‌كه‌ن، ببه‌سترێت. به‌مجۆره پیشه‌ی كۆڵبه‌ری و كاروانچێتی، ئه‌مڕۆ به‌ هه‌ڵسه‌نگاندن له‌ گه‌ل رابردوو، گه‌لێك دژوار و مه‌ترسیدارتر بۆته‌وه‌، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ هێزه‌كانی ئینتزامی رژیمی ئیسلامی له‌و دیوی سنوره‌كانیش كه‌مین بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ داده‌نێن كه‌ ته‌واوی ئه‌م مه‌ترسیانه‌یان ته‌حه‌مول كردووه‌ و به‌ تێپه‌ر بوون له‌ هه‌موو ئه‌م به‌ربه‌ستانه‌ خۆیان ده‌گه‌ێننه‌ خاكی كوردستانی ئێران. ئەوجار دەکەونە کەمینی ئەو رێگرانە کە هیچ بایه‌‌خێك به‌ گیانی ئینسانه‌كان ناده‌ن‌ و بە بێ ئاگادارکردنەوە تەقەیان لێ دەکەن. به‌م جوره‌ هه‌مو روژێك گیان و ژیانی ژومارەیەک ئینسانی زەحمەتکێش له‌ پێناو دابین كردنی پاروه‌ نانێكی مەمرە و مەژی دا دەبێتە قوربانی. به‌ڵام بێگومان روژێك دێت كه‌ ده‌ستی عه‌داڵه‌تی كۆمه‌ڵانی كرێكار و  

زحمه‌تكێش به‌رۆكیان پێ بگرێت و به‌ سزای تاوانه‌كانی خۆێان بگەێنیت.

  

 

 

 

٭٭٭

پێشره‌و ژماره‌

  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

0