لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | وتاری ڕۆژ | ئیجلاسی گروپی بیست و بزوتنەوەی ناڕەزایەتی

ئیجلاسی گروپی بیست و بزوتنەوەی ناڕەزایەتی

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
ئیجلاسی گروپی بیست و بزوتنەوەی ناڕەزایەتی

ئیجلاسی سەرانی ٢٠ وڵات ئێوارەی رۆژی شەممە ٨ ی مانگی ژوئێن کۆتایی هات. لەو کاتانەدا کە ئەوان لە سالۆنی ئیجلاسەکە هاتبوونە دەرێ و بەرەو فڕۆکەخانە دەڕۆیشتن، هامبۆرگ شاهیدی گەورە ترین بزوتنەوەی ناڕەزایەتی لە دژی ئەوان بوو. ئەگەر ئەوان لە ساڵۆنە داخراوەکان و لەژێر پارێزگاری پۆلیسدا کۆبوونەوەکەیان بەڕێوەبرد، خۆپیشاندەران لە ئیستگای ناوەندی هامبۆرگەوە تا نزیک شوێنی کۆبوونەوەکەیان داگیر کردبوو وە شانۆیەکی پڕ شکۆیان لە هاوپشتی جیهانی وێنا کرد. ئەوانەی کە پەیام هێنەری خەباتی چینایەتی بوون، ئەوانەی کە بۆ ڕزگار کردنی ژینگە هاتبوون، ئەوانەی کە لەدژی شەڕ بوون، ئەوانەی کە ناڕازی بوون لە بوونی بەملیۆن ئینسانی برسی لە ئافریقا، ئەوانەی کە لەدژی سیاسەتە نیئۆلیبڕاڵیەکان بوون، ئەوانەی کە دژ بە فاشیزم و ڕەگەزپەرستی و ئازاردانی ژنان دروشمیان ئەدا، هەموویان وێڕای جیاوازی لە داخوازیەکانیان و دروشمەکانیاندا، هاوارێکی هاوبەشی بەشەریەتی پێشکەوتنخواز و لەدژی کۆبوونەوەیەک بوون کە بەشدارانی یاریکەرانی سەرەکی سەرجەم قەیرانە موسیبەت بارەکانی دنیای ئەمرۆن. ئەم نمایشی هێزە، لوتکەی ئەو ناڕەزایەتیانە بوو کە لە ماوەی حەفتەی ڕابردودا شاری هامبۆرگی کردە مەیدانی بەرەوروو بوونەوەی بزوتنەوەی ناڕەزایەتی و ئۆرگانە سەرکوتگەرەکانی نیزامی سەرمایەداری.

لە بارودۆخێکدا کە هەموو رۆژێک بەشێک لە کۆمەڵگا پەڕاویز دەخرێن، بۆ سەرکوتگەرانی ئەم خەڵکە، گرنگترین مەسەلە ئەوە بوو کە بەر بە شکڵ گرتنی بزوتنەوەیەکی ناڕەزایەتی چەپ و دژی سەرمایەداری بگرن. لە دوو حەفتە لەوە پێشەوە وەزیری نێوخۆی ئاڵمان قەرادادی شینگنی سەبارەت بە هاتوچۆی ئازاد لە سەر سنوورەکانی وڵاتەکەی هەڵپەسارد تا لە ڕێگای کۆنتۆڵ کردنی سنورەکانەوە بەر بە هاتنی ئەوانەی کە خوازیاری پەیوەست بوون بەم بزوتنەوە ناڕەزایەتیەوە بوون، بگرێت. لە چەند حەفتە پێشترەوە هێزە ئینتیزامییەکان لە بەردەم ناوەندە هەستیارەکانی شار و بە تایبەت شوێنی بەڕێوەچوونی ئیجلاسەکە ئامادە بوون. لە ڕاستیدا حکومەتێکی نیزامی ڕانەگەیەندراو دامەزرابوو. زیاتر لە ٢٠ هەزار کەس هێزی ئینتیزامی لە ویلایەتە جۆراو جۆرەکان لە شاری هامبۆرگ جێگیر کرابوون. ٢٠ هێلیکوپتێر لە رۆژێک بەر لە کۆبوونەوەکەوە بەردەوام بە ئاسمانی هامبۆرگدا دەسوڕانەوە. هێزە تایبەتە دژی تیرۆرەکانی ئاڵمان و ئوتریش لەنێو شاردا جێگیر کران. و بەوانیشەوە دەبێ هەزاران مەئموری لیباس سەخسی سازمانی ئیتلاعاتی ئاڵمان زیاد بکرێت. کاربەدەستانی ئینتیزامی ڕایانگەیاندبوو کە هەموو جۆرە خۆڕاگرییەک بۆ گەیاندنی سەرانی جی بیست بە شوێنی کۆبوونەوەکە و یان شوێنی مانەوەیان تێکدەشکێنن. ئەوان ڕایانگەیاندبوو کە تەنانەت یەک چرکەش ئیجازە نادەن کە کاروانی ماشێنەکانی سەرانی ئیجلاس ڕابگیرێن. ئەوان زیندانێکی کاتییان لە سنووری هامبۆرگ بە هەزینەیەکی زیاتر لە ٥ ملیۆن یۆرۆ دروست کرد، جێگایەک کە دەبێ ئاخرین مەقسەدی گیراوان لە رۆژەکانی بەر و ماوەی بەڕێوەچوونی ئیجلاسەکەدا بێت. زیندانێک کە پەنجا سلولی تاکە کەسی بە بەرینایی هەرکام ٣ میتری چوار گۆشە و حەفتا سلولی ٥ کەسی بە بەرینایی ٩ میتری چوار گۆشەی لەخۆ دەگرت. ئەوان پانتاییەکیان بە بەرینایی ٣٨ کیلۆمیتری چوارگۆشە لە ناوەندی شاردا کردبووە ناوچەی قەدەغە کراو بۆ هاتوچۆ و حەرەکەتی ناڕەزایەتی. لە حاڵێکدا کە شکایەتە حقوقیەکان لە لایەن سازماندەرانی بزوتنەوە ناڕەزایەتیەکانەوە لەدژی هەڵوەشانەوەی مافی دیموکراتیک کێشرایە دادگای باڵای ئاڵمان و ئەم دادگایە ئیجازەی هەڵدانی خێوەتی لە چەند پارک دەر کرد بەڵام کاربەدەستانی ئینتیزامی بە هێرشی وەحشیانە کردنەسەر شوێنی هەڵدەرانی چادرەکان نیشانیاندا کە هەموو زمان درێژیەکانی بۆرژوازی سەبارەت بە مافە دیموکراتیکەکان و لێک جیا بوونی دەسەڵاتەکان لە جێگایەک کە دەوڵەتانی سەرمایەداری هەست بە مەترسی دەکەن، کارکردی خۆیان لە دەست داوە و بایی پوشێک بایخیان نییە. لەگەڵ هەموو سەرکوتگەریەکاندا، بزوتنەوەی ناڕەزایەتی سوور بوو لەسەر ئەوەی کە شەقامەکان داگیر بکات.

پێکهێنانی ئیجلاسی ئاڵترناتیو لە رۆژەکانی ٥ و ٦ ی ژوئیە و بەڕێوەچوونی زیاتر لە ١٢٠ جەلەسە بە بەشداری خاوەن ڕایان و هەڵسوڕاوانی بوارە جۆراو جۆرەکان دەبوو لە خزمەت قوڵتر بوونەوەی وشیاری خەڵک بۆ ناسینی نیزامی سەرمایەداری بێت. هاوکات ڕێپێوانە ناڕزایەتیەکان دەستیان پێکرد. ٢٥ ڕێپێوانی ناڕەزایەتی ڕاگەیەندرابوون. یەکەم ڕێپێوان رۆژی شەممە یەکی ژوئیە بە بەشداری زیاتر لە ١٥ هەزار کەس لەدژی گلوبالیزاسیۆن، وێران بوونی ژینگە، لەدژی شەڕ، و بۆ دیفاع لە ئاشتی بەڕێوەچوو. رۆژی چوارشەممە ڕێپێوانێک لەدژی هەڵویست گرتنە دژ بە ژنەکانی ترامپ لە لایەن ڕێکخراوەکانی ژنانەوە و بە پشتیوانی ئەحزاب و سازمانە ڕادیکاڵە چەپەکان بەڕێوەچوو. رۆژی پێنجشەممە میلیتانت ترین بەشی بزوتنەوەی ناڕەزایەتی ڕێپێوانی ڕاگەیاند. هێزی ئینتیزامی بە تەجهیزاتی تابەتەوە بەر لە کۆبونەوەکە ئامادە بوو زیاتر لە ١٥ هەزار کەس بە دەنگ ئەم بانگەوازەوە هاتن و لەو شوێنە ئامادە بوون. هێشتا ڕێپێوانەکە دەستی پێنەکردبوو کە پۆلیس بە بیانوی بوونی نزیک بە یەک هەزار کەس کە دەموچاوی خۆیان داپۆشیبوو، بە وەحشیانە ترین شێوە لە پێشەوە و دواوەی خۆپیشاندانەکە بە ماشێنی ئاوپاش، گازی فرمێسک ڕێژ و لێدان و ئازاردانی خۆپیشاندەران دەست پێکرد. ئەم هێرشە بە چەشنێک وەحشیانە بوو کە ئەو کەسانەش کە لە ڕێپیوانەکەدا بەشدار نەبوون و لە کەنار مەسیری ڕێپێوانەکەدا ڕاوەستا بوون، لە دەڕبڕینی ئەم گشتە نەفرەتە لە لایەن هێزی ئینتیزامییەوە توشی سەرسوڕمان کرد. لە جەریانی ئەم هێرشەدا ژمارەیەکی زۆر لە بەشداران بریندار بوون. قینێک کە لەم هێزی ناڕەزایەتیەدا کەڵەکە ببوو بە تاریک بوونی هەوا بوو بە مەیدانی بێ وێنە ترین شەڕی خیابانی لە هامبۆرگ. لە خۆڕا نەبوو کە شارەداری هامبۆڕگ ڕایگەیاند کە وەها بارودۆخێک لە شەڕی جیهانی دووهەمەوە تا ئێستا بێ وێنە بووە. نابێ لەبیر بچێتەوە کە لە هەموو ماوەی حەفتەدا لەگەڵ جەوی ترس و وەحشەتێک کە هێزە ئینتیزامییەکان دروستیان کردبوو، مێدیای بۆرژوازی لە لایەکەوە داوایان لە خەڵک دەکرد بەشداری ناڕەزایەتیەکان نەبن و لە لایەکی دیکەوە هەوڵیان ئەدا بە وێنا کردنی سەحنەی خەیاڵی پشێوی لە لایەن بەشگەلێک لە بزوتنەوەی ناڕەزایەتیەوە بتوانن کەلێن بخەنە نێوان بزوتنەوە ناڕەزایەتیەکەوە. ڕێپێوانی زیاتر لە یەکسەد هەزار کەس لە رۆژی شەممەدا و بە ئامادە بوونی ئەوانەی کە گۆیا سەبەبکارانی پشێوی لە رۆژەکانی ڕابردودا لە شاری هامبۆرگ بوون، هەموو ئیستراتیژی سەرکوت گەرانەی هێزی ئینتیزامی و هەوڵدان بۆ دروستکردنی کەلێن لە نێوان گرایشاتی جۆراوجۆری بزوتنەوەی ناڕەزایەتیان توشی شکستی بە تەواوەتی کرد.

ئیجلاسی جی بیست نیشانیدا کە بەرژەوەندی ناکۆکی نێوان بەشداران و ئەو ڕقابەتە سەختانەی کە لە نێوانیاندا هەیە، بۆتە هۆی ئەوەی کە ئەوان نەتوانن بگەنە ڕێگا چارەیەکی یەکدەست بۆ بەرەوپێش بردنی ئیستراتیژیەکانیان. نە مەسەلەی توجاڕەت ئازاد، نە قەیرانی برسیەتی لە ئافریقا، نە خەبات لەدژی تیرۆریزم و نە تەعەهود بە تەوافوق نامەی پاریس لە پێوەند لەگەڵ ژینگەدا، خاڵێکی هاوبەشی نوێی لە نێوانیاندا دەروست نەکرد. هێشتا چەند ساتێک لە وتووێژی رۆژنامەوانی میزبانی کۆبوونەوەکە، سەدری ئەعزەمی ئاڵمان سەبارەت بە پا بەند بوونی هەمە لایەنەی بەشداران بێجگە لە ئامریکا لە پابەند بوون بە تەوافوقنامەی پاریس تێنەپەڕی بوو کە ئۆردوغان لە وتووێژێکدا ڕایگەیاند کە ئەویش خۆی هاو جیهەت لەگەڵ ترامپ بینیوە و تەوافوقنامەی پاریس ئیمزا ناکەت.

ئەگەر ئیجلاسی جی بیست بە هەزینەیەکی سەدان ملیۆن یۆرۆیی تەنیا نمایشی کەلێنەکانی نێوان سەرانی بەشدار بوو، بە پێچەانەوە بزوتنەوەی ناڕەزایەتی پەیام هێنەری بوونی هێز و توانێکی واقعی بۆ چەپی کۆمەڵگا بوو. ئێستا مەسەلەی سەرەکی ئەوەیە کە هێزە ناڕازی و چەپ و ڕادیکاڵەکانی کۆمەڵگا چۆن دەتوانن لەم پوتانسیەلە بە هێزە بۆ بەرەو پێش چوونی داهاتویان کەڵک وەربگرن.

نوێنەری حیزبی کومونیستی ئێران لە پەیامی خۆیدا لە دەست پێکی خۆپیشانداکەدا روو بە بەشداران ڕایگەیاند " ئەگەر ئیجلاسی گروپی ٢٠ خاوەنی هیچ چەشنە مەشروعیەتێک نین، ئێمە مەشروعیەتی خۆمان لە زیاتر لە یەک میلیارد لە جەمعیەتی دنیا کە لەژێر هێڵی هەژاریدا دەژین، لە زیاتر لە ٦٥ ملیۆن کۆچبەر، لە بزوتنەوەی ڕەش پێستەکان لە ئامریکا و لە بزوتنەوە ناڕەزایەتیەکان لە باشوری جیهان وەردەگرین." ئەو قسەکانی خۆی بە دروشمی بژی شۆڕش، بژی سۆسیالیزم و بژی هاوپشتی جیهانی کۆتایی پێهێنا.

  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

0