لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | وتاری ڕۆژ | ڕاپۆرتی ساڵانەی ناوەندەکانی مافی مرۆڤ سەبارەت به‌ کۆماری ئیسلامی، بەشێک لە ڕاستییەکان

ڕاپۆرتی ساڵانەی ناوەندەکانی مافی مرۆڤ سەبارەت به‌ کۆماری ئیسلامی، بەشێک لە ڕاستییەکان

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
ڕاپۆرتی ساڵانەی ناوەندەکانی مافی مرۆڤ سەبارەت به‌ کۆماری ئیسلامی، بەشێک لە ڕاستییەکان

ئەمساڵیش وەک ساڵانی ڕابردوو ناوەندەکانی مافی مرۆڤی جیهانی، کۆماری ئیسلامییان بەهۆی پێشێل کردنی بەرچاوی مافە مرۆڤ دایەبەر ڕەخنە و مەحکومییان کرد.

ڕۆژی چوارشەممە ١٨ ی مانگی ڕەشەمە، کۆمیساریای مافی مرۆڤی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان لە ژێنێڤ، بارودۆخی ئێرانی بە "شەرمەزار" دایه‌ قه‌ڵه‌م و ئێرانی له‌ زومڕەی یەکێک لەو چوار وڵاتە هەژمار کرد کە ٩٠ لەسەدی ئێعدامەکانی جیهان تێیدا بەڕێوەدەچێت. ئەو ئاماری تۆمار کراوی ئێعدامه‌کانی لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە لە ماوه‌ی ئه‌م دوو مانگەی دواییدا، ١١٦ کەس ڕاگەیاند کە بە بەراورد لەگەڵ ماوەی هاوشیوەی ساڵی ڕابردوو زیادی کردووە. لەم ڕاپۆرتەدا ئاماژە بە بەردەوام بوونی پێشێل کرانی مافی مرۆڤ لە پێوەند لەگەڵ ئازادی ڕاده‌ربڕین و مافی کۆبوونەوەش کراوە. 

" شوڕای مافی مرۆڤی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان"یش لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا جەختی لەسەر خراپتر بوونی بارودۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران کردۆتەوە. ڕۆژی دووشەممە ١٦ ی مانگی ڕەشەمە " عاسمە جیهانگیر" کە له‌م دواییانە خراوەتە شوێنی "ئەحمەد شەهید" وەک هه‌واڵنێریی تایبەتی مافی مرۆڤ سەبارەت بە كاروباری ئێران، لە ڕاپۆرتی ساڵانەیدا بۆ کۆبوونەوەی سی و چوارەمی ئەم شوڕایە، باسی لە خراپبوونی مافی مرۆڤ لە کۆماری ئیسلامیدا کردووە. 

قەرارە " ئانتۆنیو گۆتەرێس" به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رۆژی هەینی ٢٠ ی مانگی ڕەشەمە، ڕاپۆرتێک لە پێوەند لەسه‌ر بارودۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران، ڕاده‌ستی ئه‌م ڕێكخراوه‌یه‌ بكات. لە ڕاپۆرتەکەی خانمی " عاسمە"دا هاتووه‌ کە لەماوه‌ی یەکساڵی ڕابردوودا نە تەنها باش بوونێک لە بارودۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران وه‌دینەهاتوە، بەڵکوو "پێشێل كرانی هه‌مه‌ لایەنەی مافە ئینسانییەکان هەروا به‌رده‌وامه‌ و لە هێندێک حاڵەتدا لەوانە ئێعدامەکان، ئازادی ڕاده‌ربڕین و هەڵاواردن لەدژی ژنان و کەمینەکان، گەیشتۆتە ئاستێکی هۆشداری دەر". 

لەم ڕاپۆرتەدا کە لەسه‌روبه‌ندی ٨ ی مارس ڕۆژی جیهانی ژندا ڕاگه‌یه‌ندراوه‌، ئاماژە بە چه‌ندین بابەتی دیكه‌ش لە بابه‌ت پێشێل کرانی مافی مرۆڤ لە ئێران لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە کراوە. "حاڵەتەکانی وه‌ك یاساکانی هەڵاواردن لەدژی مافەکانی ژنان"، "ئەو ئاسته‌نگییانه‌ی كه‌ پەیڕەو کراون بەسەر ڕاگەیه‌نه‌ره‌کاندا"، "گرتن و زیندانی کردنی هەڵسوڕاوانی سیاسیی و مافی مرۆڤ" بە تاوانی دەربڕینی بیر و بۆچوون و باوەرەکانیان"، "ئێعدام کردنی تازەلاوان"، "ئێعدام کردن بە بەرچاوی خەڵکەوە"، "کوێر کردن و "کەم ئەندام کردن و سەنگسار، "ئەشکەنجە "شه‌لاق و باقی پێشێل كاریه‌كانی دیكه‌. 

وه‌ڵامی ڕژیمی ئیسلامیی بەم ڕاپۆرت و مەحکومیەتانە ئەمجارەش ئەوە بووە کە "ئەم ڕاپۆرتانە بە ئامانجی سیاسیی ئامادە کراون". ئامانجی سیاسی ئەم ناوەندانە لە ئامادە کردنی ئه‌م ڕاپۆرته‌انه‌ هەرچیەک بێت، ئەم ڕاپۆرتانە واقعی و بەڵگەمەندن و ناکرێت گومان لە ڕاستیان بکرێت. لەقاودانی گەلێک حاڵەتی پێشێل کردنی سەرەتایی ترین مافەكانی ئینسان و بڵاو کردنەوەیان، ناوه‌رۆكی دەژی ئینسانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە لای ڕای گشتی زیاتر ئاشکرا دەکات و خەڵکی جیهان بۆیان ڕوون ده‌بێته‌وه‌ کە لەژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی كۆماری ئیسلامیدا، چی بەسەر خەڵکی ئەم وڵاتە دێت. بەم ئیعتیبارەوە بڵاو بوونەوەی ئه‌م ڕاپۆرتانه‌ بە قازانجە و کاریگەری خۆی ده‌بێت. 

بەڵام ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و دەوڵەتانی سەرمایەداری و ناوەندەکانی هاوشێوە لە سەرەتای بە دەسەڵات گەیشتنی کۆماری ئیسلامییەوە، نەك هه‌ر ئاگاداری پێشێل بوونی مافەکانی مرۆڤ و دێمۆکراسی و یاسا و ڕێساکانی مافی مرۆڤ بوون لە لایەن ئەم ڕژیمەوە، بەڵکوو لە وردەکاری کردارە تیرۆریستییەکانی ئەم ڕژیمەش لە وڵاتانی دیكه‌ ئاگادار بوون. به‌ڵام گه‌لێك جار نە تەنها بەریان بە ئیجرای ئەم تاوانە تیرۆریستییانە لە وڵاتەکانیاندا نەگرتووە، بەڵکوو بە هاسانی ئیدیعای دیفاع لە دێمۆکراسی و مافەکانی مرۆڤیان فیدای قازانج و بەرژەوەندییە ئابوورییه‌كانیان کردووە و به‌ كرده‌وه‌ ڕژیمی ئیسلامییان لە به‌ڕێوه‌بردنی بەرنامەکانیدا یارمەتی داوە و جورئەتی زیاتریان وەبەر ناوە.

هه‌ڵبه‌ت تەوەقوعی کۆتایی هاتن بە پێشێل کرانی مافەکانی مرۆڤ لە ڕژیمێک کە درێژەی حاکمیەتەکەی لەسەر دیکتاتۆڕی، سەرکوت، ئێعدام، ئەشکەنجە، جەهل و خورافە دامەزراوە، چاوەڕوانییەکی بێ جێیە. کۆماری ئیسلامی وەک باقی ڕژیمە دیکتاتۆڕەکان، ئاگاهانە ئازادی و مافە تاکە کەسی و کۆمەڵایەتییەکانی خەڵکی زەوت کردووە. ڕژیمێک کە بە توند کردنەوەی چەوساندنەوەی کرێکاران و خەڵکی زەحمەتکێش، بە تاڵان بردنی سەروەتی گشتی، ژیانی زۆربەی خەڵکی ئەم وڵاتەی ته‌باه‌ کردووە، بە باشیی دەزانێ کە لەسەر چ دەریایەک لە نەفرەت و بێزاری خەڵک دانیشتەوە. سروشتییە ئەگەر وەها ڕژیمێک ئازادییە دێمۆکراتییکەکان بە مەترسی بۆسەر مەوجودیەت و درێژەی حاکمییەتەکەی بزانێ. ڕژیم باش دەزانێ کە هەر په‌نجێره‌یه‌ك بە ڕووی ئازادی کۆمەڵگەدا بکرێتەوە، کۆنتڕۆڵی بارودۆخەکەی لەدەست دەرده‌چێت و به‌ساتی حاکمیەتەکەی لە لایەن خەڵکی توڕەوە له‌ناو ده‌چێت. br>>گرتنی بەردەوامی هەڵسوڕاوانی کرێکاریی و چالاکانی بزوتنەوەی ژنان و باقی بزوتنەوە کۆمەڵایەتییەکان و دەر کردنی ئەحکامی قورسی زیندان و داسەپاندنی بێبه‌شییه‌ کۆمەڵایەتییەکان بەسەریاندا، پەروەندە سازی درۆینە و سه‌پاندنی تۆمه‌تی هه‌وڵدان له‌دژی ئاسایشی وڵات بۆ هەر ناڕەزایەتییەک، وەک نمونە، ناڕەزایەتی لەدژی پیسبوونی كه‌شوهه‌وا، یان تەنانەت کاتێک کە ئەم ناڕەزایەتییانە نەک ڕاستەوخۆ ڕووی لە دەوڵەت، بەڵکوو ڕووی لە خاوەن کارێکی دیاریکراویشە، نیشانی ده‌دات کە ئەم ڕژیمە تا چ ئاستێک تەنانەت لە سێبەری خۆشی ده‌ترسێت. 

بەڵام ڕاپۆرتی ساڵانەی ناوەندەکانی مافی مرۆڤ، تەنها بەشێک لەو ڕاستییه‌ی کە لە ئێراندا ڕوو دەدات، ئاشکرا ئەکات. بەشی بنەڕەتی تری ئەم ڕاستییه‌ ئاستی هەژاری و بێکاریی بنەماڵە کرێکارییەکان و خەڵکی کەم داهاتە. لەژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی ئیسلامیدا بە میلیۆن بنەماڵەی کرێکاریی، لەژێر هێڵی هەژاریدا دەژین. بە میلیۆن کەس گیرۆدە بوون به‌ مادەی هۆشبەر. لەشفرۆشی بۆتە دیاردەیەکی باو لە کۆمەڵگادا. 

لە وەها بارودۆخێکی دژواردا لەباری بەڕێچوونی زۆربەی خەڵکەوە و لەباری پێشێل بوونی سەرەتایی ترین مافە ئینسانییەکان لەم وڵاتەدا، ئەوەی جێگه‌ی هیوایە، ئەو ڕاستیەیە کە ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی ئیسلامی، کۆمەڵگایەکی پڕ لە جوڵە و تێکۆشان و زیندووە. 

ناڕەزایەتیی و مانگرتنە کرێکارییەکان، ناڕەزایەتیی كۆمه‌ڵانی ئازادیخواز بەرانبەر به‌ بێ مافییەکاندا به‌رده‌وام درێژەی هەیە. ئەم خەباتە نیشانەی ئەوەیە کە کرداری جەنایەت کارانەی ڕژیم نەیتوانیوە خەڵکی ئەم وڵاتە چاوترسێن بکات. ئەمە ئەو پۆتانسیەلە گەورەی ناخی کۆمەڵگایە کە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، نوقمی ترس و نیگەرانی کردووە.ئەمساڵیش وەک ساڵانی ڕابردوو ناوەندەکانی مافی مرۆڤی جیهانی، کۆماری ئیسلامییان بەهۆی پێشێل کردنی بەرچاوی مافە مرۆڤ دایەبەر ڕەخنە و مەحکومییان کرد.

ناڕەزایەتیی و مانگرتنە کرێکارییەکان، ناڕەزایەتیی كۆمه‌ڵانی ئازادیخواز بەرانبەر به‌ بێ مافییەکاندا به‌رده‌وام درێژەی هەیە. ئەم خەباتە نیشانەی ئەوەیە کە کرداری جەنایەت کارانەی ڕژیم نەیتوانیوە خەڵکی ئەم وڵاتە چاوترسێن بکات. ئەمە ئەو پۆتانسیەلە گەورەی ناخی کۆمەڵگایە کە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، نوقمی ترس و نیگەرانی کردووە.

  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

0