لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | راگه‌یاندن | ڕاگه‌یاندنی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ به‌ بۆنه‌ی گیانبه‌ختكردنی هاوڕێ سیامه‌ك شامی ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ و كومیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران

ڕاگه‌یاندنی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ به‌ بۆنه‌ی گیانبه‌ختكردنی هاوڕێ سیامه‌ك شامی ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ و كومیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
ڕاگه‌یاندنی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ به‌ بۆنه‌ی گیانبه‌ختكردنی هاوڕێ سیامه‌ك شامی ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ و كومیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران

به‌ داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ به‌ ئاگاداری ده‌گه‌یه‌نین كه‌ هاوڕێ سیامه‌ك شامی له‌ كادر به‌ پێشینه‌كانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و كۆمه‌ڵه‌، ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ و كومیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، یه‌كێك له‌ وه‌فادارترین كادره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ كه‌ له‌م دواییانه‌دا به‌مه‌به‌ستی مه‌ئموورییه‌تی ته‌شكیلاتی گه‌ڕابووه‌وه‌ بۆ كوردستان، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٧ی مانگی خاكه‌لێوه‌ تووشی سه‌كته‌ی دڵ بوو و سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی پزیشكانی نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی، به‌داخه‌وه‌ گیانی به‌ختكرد. 

هاوڕێ سیامه‌ك شامی كه‌ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ له‌ واحیده‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ له‌وانه‌، له‌ گوردانی شوان و ٢٢ی ورمێ و باقی بوراه‌كانی دیكه‌ی خه‌باتی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات چالاكی كردبوو، له‌ زومره‌ی كادره‌ سه‌میمی، سادق و تێكۆشه‌ره‌كانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و له‌ سیما خۆشناوه‌كانی ناو ڕیزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ و خه‌ڵك بوو. به‌ گیانبه‌ختكردنی هاوڕێ سیامه‌ك، حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و كۆمه‌ڵه‌ و ته‌شكیلاتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزب، یه‌كێك له‌ وه‌فادارترین كادره‌كانی له‌ده‌ستدا. كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ وێڕای ده‌ربڕینی خه‌م و په‌ژاره‌ی خۆی به‌بۆنه‌ی گیانبه‌ختكردنی هاوڕێ سیامه‌ك شامی، سه‌رخۆشی له‌ هاوژینه‌ خه‌باتكار و ڕه‌زمه‌نده‌كه‌ی "حه‌یات ده‌وڵه‌تیاری" و له‌ ته‌نیا منداڵه‌كه‌ی "شوان" و هه‌روه‌ها بنه‌ماڵه‌ی هاوڕێ سیامه‌ك، هاوڕێیان و دۆستانی ده‌كات.

كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ "ڕێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران"

دووشه‌ممه‌ ٢٧ی خاكه‌لێوه‌ی ١٣٩٧ هه‌تاویی

  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

0