لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | راگه‌یاندن | ڕاگه‌یاندنی ده‌بیرخانه‌ی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ له‌ مه‌حكووم كردنی تیرۆری كاك "قادر قادری" ئه‌ندامی حیزبی دێمۆكراتی كوردستان

ڕاگه‌یاندنی ده‌بیرخانه‌ی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ له‌ مه‌حكووم كردنی تیرۆری كاك "قادر قادری" ئه‌ندامی حیزبی دێمۆكراتی كوردستان

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
ڕاگه‌یاندنی ده‌بیرخانه‌ی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ له‌ مه‌حكووم كردنی تیرۆری كاك "قادر قادری" ئه‌ندامی حیزبی دێمۆكراتی كوردستان

به‌داخه‌وه‌ ئاگادار بووین شه‌وی سێشه‌ممه‌ له‌سه‌ر چوارشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ١٥ی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌، كاك "قادر قادری" كادری حیزبی دێمۆكراتی كوردستان له‌ میحوه‌ری "بالیسان ـــ چوارقۆرنه‌" كه‌وته‌ به‌ر ده‌ستڕێژی تیرۆریستانی كۆماری ئیسلامیی و ڕۆژی دواتر واته‌ چوارشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ١٦ی ڕه‌شه‌ممه‌ ته‌رمه‌كه‌ی له‌ نزیك گوندی "هه‌رته‌لێ" دۆزرایه‌وه‌. ئه‌مه‌ دووهه‌مین كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ده‌زگای ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامیی دژ به‌ ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌ كه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی كورتدا ڕوویداوه‌. دیاره‌ ئێمه‌ له‌مێژه‌ ڕامان گه‌یاندووه‌ كه‌ كۆماری ئیسلامیی و ده‌زگای ئیتلاعاتی ئه‌م ڕژیمه‌ حوزووریان له‌ هه‌رێمی كوردستان جگه‌ له‌ تیرۆر و ئاژاوه ‌نانه‌وه‌ و دژایه‌تیی كردن له‌گه‌ڵ خه‌بات و تێكۆشانی خه‌ڵكی كوردستان شتێكی تر نه‌بووه‌ و نییه‌. به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ تا ئێستا له‌ لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ هه‌نگاوێكی جیددی بۆ به‌ربه‌ست دانان به‌رابه‌ر به‌ هه‌ڵسووڕانی ده‌زگای تیرۆری كۆماری ئیسلامیی له‌ كوردستان هه‌ڵنه‌گیراوه‌ و بۆیه‌ به‌داخه‌وه‌ هه‌ر ماوه‌ جارێك شایه‌تی جه‌نایه‌تی له‌م چه‌شنه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌م ده‌زگا تیرۆره‌ی كۆماری ئیسلامیی له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌بین.


ئێمه‌ وێڕای مه‌حكووم كردنی ئه‌م كرده‌وه‌ جه‌نایه‌تكارانه‌یه‌، سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی حیزبی دێمۆكراتی كوردستان و بنه‌ماڵه‌ و كه‌سوكاری كاك قادر قادری ده‌كه‌ین و خوازیارین كه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵسێ به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌م ڕووداوه‌ و ناساندن و سزادانی تاوانباران و وتنی ڕاستییه‌كان به‌ خه‌ڵكی كوردستان. هه‌روه‌ها داوا ده‌كه‌ین كه‌ به‌ جیددی هه‌ڵسووكه‌وتی ده‌زگای تیرۆری ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامیی له‌ هه‌رێمی كوردستان كه‌ دژبه‌ تێكۆشه‌رانی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ستیان داوه‌ته‌ تیرۆر و ئاژاوه‌ نانه‌وه‌ كورت كاته‌وه‌‌.

ده‌بیرخانه‌ی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ ڕێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران

١٦ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٣٩٦ ٧ی مارسی ٢٠١٨

  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

0