لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | راگه‌یاندن | راگەیاندنی نوێنەرایەتی کۆمەڵه له دەرەوەی وڵات به بۆنەی دەستبەسەرکردنی ساڵح موسلیم

راگەیاندنی نوێنەرایەتی کۆمەڵه له دەرەوەی وڵات به بۆنەی دەستبەسەرکردنی ساڵح موسلیم

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
راگەیاندنی نوێنەرایەتی کۆمەڵه له دەرەوەی وڵات به بۆنەی دەستبەسەرکردنی ساڵح موسلیم

ڕۆژی ٢٥ فوریەی ٢٠١٨ ساڵح موسلیم، هاوسەرۆکی پێشوی پەیەدە و لێپرسراوی دەستەی دیپلۆماسی تەڤدەم، که بۆ بەشداری له سمینارێک چووبووه پراگ پایتەختی وڵاتی چێک، له لایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوه و له سەر داخوازی دەوڵەتی تورکیه دەستبەسەر کرا.

ئاشکرایه دەستبەسەر کردنی ساڵح موسلیم بەشێکه له هەوڵی دەوڵەتی تورکیه بۆ لەناوبردنی بزووتنەوەی ڕۆژئاوا و قەرەبوو کردنەوەی ئەو شکستانەی که سوپای تورکیه له هێرشی ئەم دوایانه بۆ سەر عەفرین تووشی بووه. هەروەها ئاشکرایه که دەوڵەتی چێک و پۆلیسی ئەو وڵاته بەرەوپیری داخوازیەکانی دەوڵەتی تورکیەوه چووە بۆ دەستبەسەرکردنی ساڵح موسلیم و ئەگەری ڕادەستکردنی ناوبراو به دەوڵەتی تورکیه.
نوێنەرایەتی کۆمەڵه، ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، له دەرەوەی وڵات وێڕای مەحکوم کردنی دەستبەسەرکردنی ساڵح موسلیم خوازیاری ئازادکردنی دەستبەجێی ناوبراوه. هاوکات له سەرجەمی هیزه چەپ و مرۆڤ دۆستەکان و ئینسانه ئازادیخوازەکان داوا دەکەین که دژی ئەم کردەوەی دەوڵەتی چێک و پیلانی دەوڵەتی تورکیه ناڕەزایەتی دەرببڕن و خوازیاری ئازادی دەستبەجێ و بێ شەرت و مەرجی ساڵح موسلیم بن.

نوێنەرایەتی کۆمەڵە له دەرەوەی وڵات

٢٦/٢/٢٠١٨

  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

0