لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | راگه‌یاندن | ڕاگه‌یاندنی ده‌بیرخانه‌ی كۆمه‌ڵه‌ سه‌باره‌ت به‌ گیانبه‌ختكردنی یه‌كێك له‌ پێشمه‌رگه‌ فیداكاره‌كانی كۆمه‌ڵه‌

ڕاگه‌یاندنی ده‌بیرخانه‌ی كۆمه‌ڵه‌ سه‌باره‌ت به‌ گیانبه‌ختكردنی یه‌كێك له‌ پێشمه‌رگه‌ فیداكاره‌كانی كۆمه‌ڵه‌

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
ڕاگه‌یاندنی ده‌بیرخانه‌ی كۆمه‌ڵه‌ سه‌باره‌ت به‌ گیانبه‌ختكردنی یه‌كێك له‌ پێشمه‌رگه‌ فیداكاره‌كانی كۆمه‌ڵه‌

به‌م جۆره‌ به‌ ئاگاداری ده‌گه‌یه‌نین كه‌ ئێواره‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ٢٤ی ڕێبه‌ندان، یه‌كێك له‌ پێشمه‌رگه‌ فیداكاره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ به‌ ناوی "فه‌رزاد شه‌ریفپوور"به‌ داخه‌وه‌ كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا. هاوڕێ فه‌رزاد پتر له‌ ساڵێك له‌ ڕیزی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ چالاكیی سیاسی و نیزامی بوو وه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا له‌ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌ركه‌كانی و بۆ بردنه‌‌سه‌ره‌وه‌ی وشیاری سیاسی خۆی تێ ده‌كۆشا. هه‌ر به‌م بۆنه‌وه‌ هاوڕێ فه‌رزاد ببوو به‌ سیمای خۆشه‌ویست و جێی متمانه‌ له‌ نێو هاوڕێیانیدا. گیان له‌ده‌ستدانی نابه‌وه‌ختی ئه‌م هاوڕێیه‌مان، هه‌موو هاوڕێیانی له‌ ڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێراندا غه‌مبار كرد. به‌م‌ بۆنه‌وه‌ پڕ به‌ دڵ گیان له‌ده‌ستدانی هاوڕێ فه‌رزاد له‌ بنه‌ماڵه‌ و كه‌س و كاری و‌ هه‌روها هاوڕێیان و هاوسه‌نگه‌رانی سه‌ره‌خۆشی ده‌كه‌ین. 

یادی به‌رز و به‌ڕێز بێ 

ده‌بیرخانه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌

25 بهمن 1396

  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

0