لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | راگه‌یاندن | راگەیاندنی كومیتەی ناوەندی كۆمەڵە، بە بۆنەی كۆچی دوایی مام جەلال

راگەیاندنی كومیتەی ناوەندی كۆمەڵە، بە بۆنەی كۆچی دوایی مام جەلال

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
راگەیاندنی كومیتەی ناوەندی كۆمەڵە، بە بۆنەی كۆچی دوایی مام جەلال

بە داخ و پەژارەیەكی گرانەوە، پاش نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە ٣ی مانگی ئۆكتۆبری ٢٠١٧، مام جەلال تاڵەبانی سكرتێری گشتیی "یەكێتی نیشتمانی كوردستان " و سەرۆك كۆماری پێشوی عیراق، رێبەرێكی نەسرەوتوی خەباتی رەوای نەتەوەی كورد لە كوردستانی عیراق، دۆست و پشتیوانی دێرینی كۆمەڵە و بزوتنەوەی شۆرشگێرانەی خەڵكی كوردستانی ئیران، دوای ٥ ساڵ دەست و پەنجە نەرم كردن لە گەڵ ئاسەوارەكانی سەكتەیەكی مەغزی ، لە شاری بیرلین لە وڵاتی ئاڵمان كۆچی دوایی كرد.

هەموو ژیانی مام جەلال هەر لە سەردەمی تازە لاویەوە تا ئەو ساتەی كە لەشی ماندووی تووشی ناسازی بوو، و تەنانەت تا ئەو كاتەی كە دڵی پڕ لە هەستی لە لێدان كەوت، لە خزمەت بە ئامانجەكانی خەلكی ستەملێكراوی كوردستان دابوو. ئەگەرچی ئەولەویەتی ژیانی سیاسی مام جەلال بە ئاكام گەیاندنی خەباتی رزگاریخوازانەی خەڵكی كوردستان و سرینەوەی ستەمی نەتەوایەتی بوو، بەڵام مام جەلال نەتەوەپەرستێكی بەرچاوتەنگ نەبوو. هەربۆیە بەردەوام شانازی بەوە دەكرد كە دوست و پشتیوانی خەباتی عادڵانەی خەڵكی ستەملێكراوی فەلەستینە و هیچ وەسوەسەیەك لە بەرەی خەباتی ئەو گەلە ستەملێكراوە دووری نەخستەوە. هەر لە ٥٠ساڵ لەوە پێشەوە وەكوو یەكێك لە رێبەرانی بزوتنەوەی گەلی كورد، پێوەندی پتەوی لە گەڵ هێزەكانی چەپ و شۆرشگیری ئیران و فەلەستین و هەموو رۆژهەڵاتی ناوەراست دامەزراند و بە هەموو تواناوە، فرسەتی بۆ دەخولقاندن و یارمەتیدەریان بوو. 

مام جەلال دۆستێكی وەفادار و بە ئەمەگی كۆمەڵە و بزوتنەوەی شۆرشگێرانەی خەڵكی كوردستانی ئیران بوو. پردی پێوەندی لە نیوان ئەو بزوتنەوەیە و خەباتی رەوای خەڵكی كورد لە كوردستانی عێراق بوو. پیوەندی نێوان كۆمەڵە و مام جەلال و لە رێگەی مام جەلالەوە لە گەل یەكیتی نیشتمانی كوردستان، لە سالی 1978وە دامەزرا و خۆینی ئازیزترین كادری كۆمەڵە، كاك خانەی موعینی بوو بە هەوێنی پتەو كردنی. بۆ ماوەی نزیك بە چوار دەیە لە ژێر سێبەری ئەو پیوەندیەدا، هەوراز ونشێوەكانمان، نسكۆ و سەر هەلدانەوەمان لە هەر دوو پارچەی كوردستان، لە گەڵ مام جەلال پێكەوە بڕی و لە هەمووی ئەو ٣٩ساڵەدا و تەنانەت ئەو كاتەش كە مام جەلال بوو بە سەرۆك كۆماری عێراق، ئەو پیوەندیە بە راشكاوی و بێ‌ گوێدان بە پوروتۆكۆل و بەرژەوندیە دیپلوماسیەكان، هاورێیانە، بەردەوام و كاریگەر مایەوە. كات و ساتەكانی ئەو مێژوە هەموو تۆمار كراون و هەرگیز لە بیر ناچنەوە. 

ئەمرۆكە هەموو ریزەكانی كۆمەڵە، بە گیان لە دەستدانی مام جەلال خەمبارین. پڕ بە دڵ لە هەموو هاورێیان و دۆستان و هۆگران و هاورێیانی مام جەلال لە هەر شوێنێك هەن، سەرە خۆشی دەكەین و بە تایبەتی خۆمان بە هاوخەمی بەرێز هێرۆ خان و كاك بافڵ و كاك قوباد و هەموو ئەندامانی بنەماڵەكەیان و هەموو پێشمەرگە و ئەندامان و رێبەرایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەزانین.

كومیتەی ناوەندی كۆمەڵە

رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئیران

‏٣‏/١٠/٢٠١٧
  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

0