لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | راگه‌یاندن | ڕاگەیاندنی کومیتەی ناوەندیی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بەبۆنەی دەست پێکردنی ساڵی خوێندنی ١٣٩٦ – ١٣٩٧

ڕاگەیاندنی کومیتەی ناوەندیی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بەبۆنەی دەست پێکردنی ساڵی خوێندنی ١٣٩٦ – ١٣٩٧

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
ڕاگەیاندنی کومیتەی ناوەندیی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بەبۆنەی دەست پێکردنی ساڵی خوێندنی ١٣٩٦ – ١٣٩٧

دۆخی په‌روه‌رده‌ و بارهێنان لە ئێران زیاتر لە هەر کاتێکی دیكه‌ چینایەتی بووەتەوە. گیرو گرفتە ئابوورییەکان، بێکاری و هەژاری ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ زیاتر کە بەسەر کرێکاران و توێژی هەژاری کۆمەڵگەدا سەپاوە، سێبەری خستۆتە سەر بەهرەمەند نەبوونی منداڵەکانیان لە دەرس و مەدرەسە. لەم دۆخەدا کە باری قورسی قەیرانی سەرمایەداری کەوتووەتە سەر توێژی بێبەشی کۆمەڵگە و کەلێنی چینایەتی قوڵتر بووەتەوە، بە ملیۆن کرێکار کە لە کار بێکار کراون، ئەو کرێکارانەی کە چەندین مانگە حەقدەستی سێ جار لەژێر هێڵی هەژاریان وەرنەگرتووە، ئەو ژنانەی کە بەتەنیا سەرپەرستی بنەماڵەن، چۆن دەتوانن هەزینەی قورسی ژیان و خەرجی خوێندنی منداڵەکانیان دابین بکەن؟

چینایەتی بوونەوەی په‌روه‌رده‌ كردن لە ناوچە و گەڕەکه‌كانی حاشیەی شار کە جەمعیەتیان زیاتر لە ١٣ ملیۆن کەسە، زەق تر لە شوێنەکانی دیکە خۆی نیشان ئەدات. ئەو ٣٠ لەسەدە لە مه‌دره‌سه‌کانی وڵات کە لە لایەن بەرپرسانی وەزارەتی په‌روه‌رده‌ و بارهێنانه‌وه‌ کۆن و شیاوی وێران کردن ڕاگەیەندراون و یان لەبەر مەترسی وێران بووندان، زیاتر لەم ناوچانەدان. لەم ناوچانەدا منداڵانی کرێکاران و توێژی هەژار لە مه‌دره‌سه‌یەکدا دەخوێنن کە خاوەنی کەمترین ئیمکاناتن. لەم مەدرەسانەدا بەهۆی چڕی زیاتر لە ئاستی ستانداردی خوێندکار لە پۆلەکاندا، نەبوونی ئازمایشگا و کارگا بە ئەندازەی کافی و یان ئیمکاناتی گونجاو لە شوێنە ئاموزشییەکاندا، مامۆستا بۆتە مێحوەری گشت ئاموزشەکان و ئەم بێبەشیانە دەرفەت و مەجالی توێژینەوەی بە کۆمەڵ و ئاڵوگۆڕ کردنی بیروڕا و بەشداری کردن لە بوارە جۆراوجۆرەکانی لە خوێندكاران زەوت کردووە. لەم قوتابخانانەدا هیچ ئاوڕێک لە وەرزش و بارهێنانی جەستەیی و دەورێکی باشی کە هەیەتی سەبارەت بە منداڵان و لاوان نادرێتەوە. ئەو منداڵ و تازەلاوانە بە هۆی ژیان بەسەربردن لە ئاپارتمان و ماڵە چکۆلە قەرەباڵغەکاندا، شوێنێکیان بۆ وەرزش و یاری کردن نییە. فەزای بەرتەسکی قوتابخانەکانیش ئەسڵەن دەرفەتێکی وەها بە قوتابیەکان نادەن. لەم نێوانەدا منداڵان و تازەلاوانی بنەماڵەی کۆچبەرانی ئەفغانستانی کە ساڵانێکە لە ئێراندا کار دەکەن و دەژین و ئێستا بە دست بێکاری و هەژارییەوە وەزاڵە هاتوون و گیرۆدەی توندووتیژی دژی کۆچبەری دەوڵەتین، گیرۆدەی هەڵاواردنێکی چەند لایەنەن. هێشتاش ئەو منداڵانەی کە لە دایکی ئێرانی و باوکی ئەفغانستانین ناتوانن ببنە خاوەنی ناسنامە، ناتوانن بچنە قوتابخانە و ئەمە سەرەتایەکە کە کاریگەری لەسەر داهاتوشیان دەبێت. لە قوتابخانەکانی ئیراندا ئێستاش منداڵانی سەربە کەمینە نەتەوەییەکان لە دەرس و خوێندن و فێربوونی چەمک و مەفاهیمی زانستی بە زمانی دایکیان بێبەشن. لەژێر ئەم بارودۆخە دایە کە زیاتر لە سێ ملیۆن منداڵ و تازەلاو لە چوون بۆ قوتابخانە بێبەش بوون و ڕۆژانەش ژمارەیەکی زیاتر بەم ئۆردوی ملیۆنی منداڵانی کارەوە پەیوەست دەبن. 

درێژەی كردنه‌ كه‌رتی تایبه‌تی به‌شی په‌ره‌وه‌رده‌ و بارهێنان پەرەی داوە بە نایەکسانی زیاتر لە بواری بەهرەمەند بوون لە ئیمکاناتی ئاموزشی. کاتێک کە به‌شی په‌روه‌رده‌ كردن دەبێتە حەوزەی سەرمایە گوزاری و سودئاوەری سەرمایەدارانی کەرتی تایبەت و نرخ بۆ ئاموزش دادەندرێت، ئەو بەشە گەورە و بەرینە لە کۆمەڵگا کە توانایی ماڵی بەهرەمەند بوون لە ئاموزش بە کەیفیەتی باشیەوە نییە لێی بێبەش دەبن و خودی سیستمی ئاموزش دەبێتە ناوەندێک بۆ سەرلەنوێ بەرهەم هاتنەوە و دەرخستنی کەلێنی چێنایەتی لە ئەمری ئاموزشدا.

لەگەڵ گشت ئەمانەدا ڕێژەی بوودجەیەک کە بۆ وەزارەتی په‌روه‌رده‌ و بارهێنان تەرخان دەکرێت، دەیان بەرابەر کەمترە لە بوودجەیەک کە سەرفی ناوەندە نیزامی و ئەمنییەتییە سەرکوتگەرەکان لە نێو خۆدا و لە ماجەراجوییە نیزامیەکان لەدەرەوە دەکرێت. تازە بەشێکی زۆر لەم بوودجەیەش بۆ پەرەدان بە خورافەی مەزهەبی و داسەپاندنی فەرهەنگی چینی حاکم لەژێر ناوی په‌روه‌رده‌ و بارهێناندا هەزینە دەکرێت. دەبێ بەم سوڵتەی چینایەتییەوە كه‌ بەسەر کاروباری ئاموزش و پەروەرش دایه‌، سیاسەتی سوڵتەی جنسیەتی ڕژیمی ئیسلامی و توند بوونەوەی فەزای مەزهەبی و خه‌فه‌قانی زاڵ بەسەر شوێنە ئاموزشیەکانیشدا زیاد بکرێت. ڕژیم بە درێژەدان بە ئیجرای تەرحی کۆنەپەرستانەی هەڵاواردنی جنسیەتی و بێبەش کردنی کچان لە خوێندنی دەیان ڕشتەی تەحسیلی، فەزای ئەمنییەتی شوێنە ئاموزشییەکانیشیان توندتر کردۆتەوە. توند بوونەوەی فەزای مەزهەبی لە قوتابخانە و زانکۆکاندا و " بەهێز کردن و قوڵ کردنەوەی فەعالیەتەکانی بەجێ هێنانی نوێژی هەینی لە مەدرەسەکاندا، بەشێک لە گرفتی ڕژیمە لەگەڵ قەیرانێکی ئیدئۆلۆژیکی کە لەگەڵی دەستەویەخەیە.

لە ئاوا بارودۆخێکدا بزووتنەوەی سەرتاسەری مۆعەلیمانی ئێران کە لەم دواییانەدا دەورێکی حاشا هەڵنەگریان لە خەبات بۆ دەستەبەر کردنی داخوازییە سینفییەکان، خەبات لەدژی خوسوسی سازیەکان و ناڕەزایەتی لەدژی کەش و فەزای زاڵ بەسەر قوتابخانەکاندا بووە، خوێندکاران و قوتابیانی تێکۆشەر و پێشڕەو بە درووستکردنی کانونە چینایەتییەکانی خۆیان لە هاوپشتی لەگەڵ مامۆستایانی تێکۆشەری زانکۆکاندا، دەتوانن دەور و نەخشێکی پێشڕەوانەیان لە خەبات لەدژی خوسوسی سازیەکان، سیاسەتی بە ئیسلامی کردن و پادگانی کردنی فەزای شوێنەکانی ئاموزش و سیاسەتی ئاپاڕتایدی ڕەگەزی ڕژیمدا هەبێت. تەنیا بە فەعالیەتی ڕێکخراو بوونه کە دەکرێ ڕژیم لە درێژەدان بەو سیاسەتە کۆنەپەرستانەیەی ناچار بە پاشەکشە بکەن و داخوازی ئازادییە سیاسییەکان و جیایی دین لە ئاموزش و پەروەرشی بە کردەوە بەسەریدا داسەپێندرێت.

حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، ڕژیمی سەرمایەداریی کۆماری ئیسلامی بە سەبەکاری سەرەکی دەرهاوێشتنی بە ملیۆن منداڵ و تازەلاو لە چەرخەی خوێندن و فەزای زاڵ بەسەر شوێنەکانی ئاموزشدا دەزانێ. بەپێی بەشی لانیکەمی بەرنامەی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، ژیان و ڕێفاهی منداڵان، سەربەخۆ لە بارودۆخی بنەماڵەیی، دەبێ لە لایەن دەوڵەتەوە زەمانەت بکرێت. دەوڵەت وەزیفەیەتی ستانداردێکی وەک، ڕیفاه و ئیمکاناتی گەشە کردنی مادی و مەعنەوی منداڵان و تازەلاوان لە بانترین ئاستی مومکیندا زەمانەت بکات. کۆمەک هەزینەی پێویست و پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری بە خۆڕایی پزیشکی و ئاموزشی و فەرهەنگی بۆ زەمانەت کردنی ستانداردی ژیانی منداڵان و تازەلاوان سەربەخۆ لە بارودۆخی بنەماڵەیان دەبێ بدرێت و ئەمری ئاموزشی ئیجباری تا تەمەنی ١٦ ساڵی دابین بکرێت. کاری حیرفەیی بۆ منداڵان و تازەلاوانی ژێر تەمەنی ١٨ ساڵی دەبێ قەدەغە بکرێت و نابێ بێڵن کە جەستە و ڕۆحی منداڵان لەژێر کاری حیرفەییدا بپوکێتەوە. دەست ڕاگەیشتن بەم داخوازیانە تەنیا دەتوانێ بەرهەمی خەباتی یەکگرتوانە، سەرتاسەری و ڕێکخراو بوونی کرێکاران و تێکۆشانی بە یەکەوە گرێدراوی خوێندکاران، قوتابیان و مامۆستایان بێت.

حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، وێڕای هیوای ساڵێکی پڕ لە خۆشی و هاوپشتی خەباتکارانە، دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن سەمیمانە بە سەرجەم دانش ئاموزان ، خوێندکاران، مامۆستایان و ئوستادانی ئازادیخوازی ئێران پیرۆزبایی دەڵێت. کومیتەی ناوەندیی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

٢٢ی خه‌رمانانی ١٣٩٦

١٣ی سێپتامبری ٢٠١٧

  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

0