لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | راگه‌یاندن | راگه‌یاندنی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ له‌ مه‌حكووم كردنی ئێعدامی كۆمه‌ڵێك زیندانی سیاسیی عه‌قیده‌تی دا

راگه‌یاندنی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ له‌ مه‌حكووم كردنی ئێعدامی كۆمه‌ڵێك زیندانی سیاسیی عه‌قیده‌تی دا

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
راگه‌یاندنی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ له‌ مه‌حكووم كردنی ئێعدامی كۆمه‌ڵێك زیندانی سیاسیی عه‌قیده‌تی دا

رژیمی كۆماری ئیسلامیی له‌ تازه‌ترین كرده‌وه‌ی جه‌نایه‌تكارانه‌ی خۆیدا، له‌ ڕۆژانی رابردوو زیاتر له‌ ٢٠ زیندانی سیاسیی له‌سێداره‌ داوه‌. ده‌زگای قه‌زایی رژیم دوای دوو رۆژ بێده‌نگی سه‌باره‌ت به‌ چاره‌نووسی ٢١ زیندانی سیاسیی عه‌قیده‌تی كوردستان، كه‌ له‌ ساڵها له‌وه‌پێشه‌وه‌ له‌زیندانی ره‌جایی شه‌هری كه‌ره‌ج ئه‌سیربوون، باس له‌ سێداره‌دانی به‌كۆمه‌ڵی ئه‌وان ده‌كات. رۆژی دووشه‌ممه‌ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و زیندانیانه‌یان ئاگادار كردبوو كه‌ بۆ رۆژی سێشه‌ممه‌ بۆ دوایین دیداری ئازیزانیان بچنه‌ به‌رده‌م زیندان. له‌ هه‌مان كاتدا وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی رژیم ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٢ی مانگی گه‌لاوێژ به‌ ده‌ركردنی راگه‌یاندنێك، باس له‌ ئێعدام كردنی به‌ زوویی ٢٩ زیندانی سیاسیی ده‌كات. ئه‌م جۆره‌ راگه‌یاندنه‌ ناڕوون و ناڕاسته‌وخۆیه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئێعدام كراوه‌كان، سه‌رچاوه‌كه‌ی له‌ترسێكدایه‌ كه‌ رژیم له‌ كاردانه‌وی خه‌ڵكی كوردستان له‌ دڵێ دایه‌.

ئێعدام كراوه‌كان زیندانی سیاسیی بوون. هه‌ر كامه‌یان زیاتر له‌ ٦ ساڵ بوو كه‌ له‌ زیندان دا له‌ ژێر تیغی ئێعدامدا ژیابوون. ره‌وتی بازجویی ئه‌وان له‌ ژێر توندترین ئه‌شكه‌نجه‌دا به‌ڕێوه‌چوبوو. زۆربه‌ی ئه‌وان له‌ قۆناغه‌كانی دواییدا ئێعترافه‌كانی خۆیان وه‌رگرتبوه‌وه‌. دادگایی كردنی ئه‌وان وه‌كوو هه‌ر دادگایه‌كی دیكه‌ی رژیم سه‌ره‌تایترین مه‌رجه‌كانی مه‌حاكه‌مه‌یه‌كی عادڵانه‌ی تێیدا به‌ڕێوه‌ نه‌چووه‌. به‌ڕێوه‌بردنی حوكمی ئێعدامی ئه‌وانیش له‌م كات و ساته‌دا به‌ مه‌به‌ستێكی سیاسییه‌وه‌ بووه‌. كۆماری ئیسلامیی به‌رده‌وام ژماره‌یه‌كی زۆر زیندانی سیاسیی و مه‌حكوومی دادگاكانی عادی له‌ زیندانه‌كاندا له‌ ژێر تێغی ئێعدام راده‌گرێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر كاتێك كه‌ بۆ ترساندنی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك و یان ئه‌مانجێكی سیاسیی دیكه‌ پێویستی پێی بوو، بیان كێشێته‌ به‌رده‌م داری ئێعدام.

كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ ئێعدامی زیندانیانی سیاسیی عه‌قیده‌تی به‌ جه‌نایه‌ت ده‌زانێ و به‌ توندی مه‌حكوومی ده‌كات. كۆماری ئیسلامیی بۆ به‌رده‌وام مانه‌وه‌ی خۆی پێویستی ماشێنی قه‌تڵ و كوشتاره‌. ئه‌م ماشێنه‌ ده‌بێ رابگیرێت و سه‌رئه‌نجام تێك بشكێندرێت. ئه‌گه‌ر خه‌بات له‌ پێناوی هه‌ڵوه‌شاندنه‌ویه‌ سزای ئێعدام كارێكه‌ كه‌ به‌رده‌وام و له‌ هه‌ر بارودۆخێكدا پێویسته‌ به‌ڕێوه‌بچێت، گرینگی ئه‌م خه‌باته‌ له‌م كاته‌دا كه‌ رژێم به‌ ئاشكرا ئامانجی سیاسیی دیاریكراوی دژ به‌ خه‌ڵك له‌ په‌ره‌پێدانی ئێعدامه‌كان هه‌یه‌، به‌ چه‌ند قات زه‌رووریتره‌. 

كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌
(رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران)

١٤ی گه‌لاوێژی ١٣٩٥ هه‌تاوی

  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

0