لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | راگه‌یاندن | راگه‌یاندنی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ سه‌باره‌ت به‌ كوشتاری خه‌ڵكی بێ دیفاع له‌ شاری قامیشلو

راگه‌یاندنی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ سه‌باره‌ت به‌ كوشتاری خه‌ڵكی بێ دیفاع له‌ شاری قامیشلو

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
راگه‌یاندنی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ سه‌باره‌ت به‌ كوشتاری خه‌ڵكی بێ دیفاع له‌ شاری قامیشلو

ڕۆژی رابردوو له‌ كرده‌وه‌یه‌كی جه‌نایكارانه‌دا كه‌ له‌ لایه‌ن ئینسان كوژانی داعشه‌وه‌ له‌ شاری قامیشلو ناوه‌ندی كانتۆنی جه‌زیره‌ به‌ڕێوه‌چوو، ده‌یان ئینسانی بێ دیفاع بوونه‌ قوربانی. به‌پێی دوایین هه‌واڵه‌كان له‌م رووداوه‌دا ٦٨ كه‌س گیانیان به‌ختكردوو و ١٨٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. نه‌ جنایتكارانی داعش كه‌ هۆكاری ئه‌و كاره‌ساته‌ بوون و نه‌ كۆنه‌په‌ره‌ستانی ناوچه‌كه‌، چاویان به‌ ئازادیی و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تیی له‌م كانتۆنه‌ هه‌ڵنایه‌ت و په‌یتا په‌یتا ده‌یكه‌نه‌ ئامانجی كوشتاری كوێرانه‌.

كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ وێڕای مه‌حكووم كردنی ئه‌و جه‌نایه‌ته‌ دژه‌ ئینسانییه‌، سه‌رخۆشی له‌ ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان، هه‌روه‌ها له‌ جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان و له‌ هه‌موو تێكۆشه‌رانی رێگای ئازادیی و رزگاری ئینسانی چه‌وساوه‌ و سته‌م لێكراو ده‌كات. هیوای چاكبوونه‌وه‌ی خێرا بۆ برینداره‌كانی ئه‌م رووداوه‌ ده‌خوازین.

كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ 
رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران

٧ی گه‌لاوێژی ١٣٩٥ هه‌تاوی
به‌رابه‌ر به‌ ٢٨ی جولای ٢٠١٦ زایینی

  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

0