لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | راگه‌یاندن | بانگەوازی هاوبەش: لە گاڵتەجاڕی هەڵبژاردنی ڕژیمی ئیسلامیدا بەشداری مەکەن

بانگەوازی هاوبەش: لە گاڵتەجاڕی هەڵبژاردنی ڕژیمی ئیسلامیدا بەشداری مەکەن

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
بانگەوازی هاوبەش: لە گاڵتەجاڕی هەڵبژاردنی ڕژیمی ئیسلامیدا بەشداری مەکەن

  ئەوەی کە بەناوی هەڵبژاردن لە ئێرانی ژێر حاکمەیەتی ڕژیمی ئیسلامیدا لە ئارادایە، کەمترین پێوەندی بە مافی دەنگدان و مافی هەڵبژاردنی ئازادانەی هیچ تاکێکی کۆمەڵگاوە نییە. ئەم کاڵتەجاڕە بە هیچ ئیستانداردێک هەڵبژاردن نییە. نە تەنیا لە بەر شوڕای نیگابان و هەزاران فیلتێری کە تەنانەت کەسانی سەربە ڕژیمیش تەسفیە دەکات، بەڵکو گرنگ تر لەبەر ئەوەی کە ئازادی ئەحزاب و ڕاگەیاندن و هەڵسوڕانی سیاسی بۆ خەڵک و نەیارانی و تەنانەت ڕەخنەگرانی نیوبەندی حکومەتیش بوونی نییە. لەژێر ئیختیناقدا لیستێک لە گوێ لەمست ترین پشتیوانانی حکومەت و وەلی فەقیە دەخنە پێش چاوی خەڵک تا بە دەنگی جەماوەر بۆ خۆیان مەشروعیەت بەدەست بێنن. لە ڕوانگەی خەڵکەوە نە ئەم ڕژیمە و نە ئەم بەناو هەڵبژاردنەی کەمترین مەشروعیەتیان نییە.

  کارزاری " هەڵبژاردنی" دوو ئۆرگانی " مەجلیسی شوڕای ئیسلامی" و " خوبرەگان"، لە ڕاستیدا مەیدانی کێشمەکێشی باڵەکان و دارودەستەکانی ڕژیمی ئیسلامییە لەسەر دابەش کردنی سەهمی بەرهەمهاتو لە چەوساندنەوەی چینی کرێکار و جەماوەری زەحمەتکێش و تاڵان کردنی سەروەتی کۆمەڵگە. ئەم جارە ماهیەت و فۆڕمی ئەم گاڵتەجاڕە لە هەمیشە ئاشکراتر کەوتۆتە بەرچاوی خەڵک. خامنەیی وەک ویلایەتی فەقیەی ڕژیم لەوپەڕی بێ شەرمیدا داوا لە خەڵک و تەنانەت لە نەیارانی نیزام دەکات کە لەم گاڵەتەجاڕە ئاشکرایەدا بەشداری بکەن و مۆری تەئید و ڕەوایەت لە ئیدیعای مەشروعیەتی ڕژیمەکەی بدەن. رۆحانی و ئیعتیدالگەراکان و ئیسلاح خوازانی حکومەتیش سەرەڕای ڕەدکرادنەوەی بەرینی سەڵاحیەتی کەسانی سەربە باڵەکەیان، داوا لە خەڵک دەکەن لەم شانۆی هەڵبژاردنەدا بەشداری بکەن. سەرجەم دارودەستە حکومەتیەکان سەرەڕای ئەو  شەڕ و کێشە توندانەی کە بەیەکەوە هەیانە، لە یەک شتدا هاوبەشن: ڕاکێشانی خەڵک بۆ بەردەم سندوقەکان و کڕینی موشروعیەت بۆ حکومەتەکەیان.

 

لەم سانۆگەری هەڵبژاردنەدا نابێ بەشاداری بکرێت. بەشداری کردن لەم بەناو هەڵبژاردنەدا بەهەر بیانو ئەنگیزەیەک بێت بە واتای دانی مۆری تەئیدە لە حکومەتی ئیسلامی و بە واتای درێژەی هەژاری و فەلاکەتی ئابووری، بەواتای بەردەوامی نیزامی ئاپاڕتایدی ڕەگەزی، بەواتای توند بوونەوەی گوشاری سەرکوت و درێژەی بێ مافییە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکانە. دەبێ وڵامێکی قاتعانەی ڕەد بە خامنەیی و ڕەفسەنجانی و سەرجەم سەناگۆیانی ورد و درشتی ڕژیم بدرێتەوە. دەبێ لەو کەلێنە بەرین و قەیرانەی کە سەرتاپای حکومەتی دارگرتوە کەڵک وەربگیرێ و فەزای ناڕەزایەتی بە کوللی ئەم حکومەتە و سەرجەم دارودەستەکانی و ناڕەزایەتی بە دۆزەخێک کە بەسەر زۆربەی کۆمەڵگایدا سەپاندوە کردوە، پەرە پێبدرێت. دەبێ لەم فەزایە بۆ ڕێکخراو بوونی زیاتر و ئامادەیی زیاتر بۆ هێرشێکی بەرین لەدژی کوللیەتی کۆماری ئیسلامی کەڵک وەربگیرێت.

 

  کرێکاران و خەڵکی ئازادی خواز!

  ئەگەر خوازیاری کۆتایی هاتن بە هەژاری و فەلاکەتی ئابووری و ئەم هەموو موسیبەت و بێ مافیانەن، ئەگەر خوازیاری ئازادی و بەهرەمەند بوون لە ژیانێکی پڕ لە ڕیفاە و ئاسودەیین، ئەگەر داواکاری کۆتایی هاتن بە هەڵاواردن و بێ مافی ژن و دخاڵەتی مەزهەب لە حکومەت و لە ژیانی خۆتاندان، مەچنە بەردەم سندوقەکانی دەنگادانی حکومەت و لە هەموو جێگایەک ئەوە بڵێن کە نابێ لەم شانۆگەریەدا بەشداری بکرێت. هەر باس و دەرفەتێک سەبارەت بە " هەڵبژاردن" بکەنە مەیدانی لەقاودان و ئیفشاگەری و خەبات لەدژی کۆماری ئیسلامی و ئیجازە مەدەن بە فۆرمۆلی فریوکارانەی هەڵبژاردنی " خراپ" بەجێگای " خراپتر" جەریاناتی سەناگۆی کۆماری ئیسلامی بەشێک لە کۆمەڵگا بەرەو سندوقەکانی دەنگدان ڕابکێشن. بە نەچوون بۆ بەردەم سندوقەکانی دەنگدان ئەم بەساتە بکەنە مەیدانی ڕیسوایی ڕژیم و عەزمی خۆتان بۆ روخاندنی ڕژیمی سەرمایەداری ئیسلامی نیشان بدەن. هەڵبژاردنی ڕاستەقینەی کرێکاران و خەڵکی تینوی ئازادی لە ئێران روخاندنی شۆڕشگێڕانەی کۆماری ئیسلامی و دەستەبەر کردنی ئازادی و یەکسانی و دەخاڵەتی ڕاستەوخۆیە لە حاكمیەت و بەڕیوەبردنی کۆمەڵگادا.

 

حیزبی کومونیستی ئێڕان

حیزبی کومونیستی کرێکاری ئێران

حیزبی کومونیستی کرێکاری- حیکمەتیست

 

ڕێبەندانی ١٣٩٤- ژانویەی ٢٠١٦

  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

0