لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | نوێنه‌رایه‌تی | بەشداری نوێنەرایەتی کۆمەڵه له کۆنفرانسێک سەبارەت به بارودۆخی کوردستانی ئێران

بەشداری نوێنەرایەتی کۆمەڵه له کۆنفرانسێک سەبارەت به بارودۆخی کوردستانی ئێران

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
بەشداری نوێنەرایەتی کۆمەڵه له کۆنفرانسێک سەبارەت به بارودۆخی کوردستانی ئێران

2017-09-18 | ۱۳۹۶-۰۶-۲۷

لە سەر بانگهێشتی كۆنگرەی نەتەوەیی كورد (ك . ن. ك .) لە رۆژانی 16 و 17 ی مانگی سێپتامبری 2017، كۆنفرانسێكی راوێژكاری سەبارەت بە بارودۆخی ئێستای كوردستانی ئێران و گرینگترین بابەتەكانی پەیوەندیدار بەم پرسە، لە شاری ستوكهوڵم بەڕێوە چوو. لەم كۆنفرانسە دا نوێنەرانی چەندین حیزب و رێكخراوی سیاسی و مەدەنی و ژومارەیەك لە كەسایەتییە سیاسییەكانی كوردستان بەشدار بوون. لە رەوتی باس و لێكۆڵینەوكانی ئەم كونفرانسە دا ڕا و بۆچونی جیاواز سەبارەت بە بارودۆخی كوردستانی ئێران لە لایەن بەشداربوانەوە خرایە رو. نوێنەرایەتی كۆمەڵە ( رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران) لەدەرەوەی وڵات لەم كۆنفرانسەدا بەشداری کرد و چ لە كۆبونەوە ڕەسمییەکانی كونفرانسەكەدا و چ لە چەند پانێل و چاوپێكەوتنی مێدیایی دا ڕاوبۆچوونی کۆمەڵە سەبارەت بە دەستوری كاری كۆنفرانسەكە بەیان کرا كە خاڵە سەرەكییەكانی بریتی بوون لە:
* تەئكید لە سەر مەسەلەی كورد وەكوو یەكێك لە كێشە چارەسەرنەكراوەكانی رۆژهەڵاتی ناوەراست، * لێكۆڵینەوەی بارودۆخی سیاسی و ئابووری ئیران بە گشتی و كاریگەری ئەو بارودۆخە لە سەر كوردستانی ئیران.
* دەست نیشان كردنی جیاوازییەكان و خالە هاوبەشەكانی مەسەلەی كورد لە كوردستانی ئیران لە گەڵ پارچەكانی تر.
* تەئكید لە سەر تایبەتمەندیەكانی بارودۆخی سیاسی و ئابوری و كۆمەڵایەتی ئیستای كوردستانی ئێران.
* خالە سەركییەكانی سیاسەتی ستەمكارانەی کۆماری ئیسلامی بۆ دواكەوتوو ڕاگرتنی ئابوری كوردستان.
* خەبات و خۆراگری جەماوری خەڵكی كوردستان و رەهەندەكانی.
لە سەر بنەمای ئەو لێكدانەوەیە لە سەر چەند خاڵی سەرەكی لە ستراتێژی كۆمەڵە لە بزوتنەوەی شۆرشگیرانەی كوردستاندا تەئكید كرا. پوختەی ئەو خاڵانەش بریتی بوون لە:
١ـ بزووتنەوەی خەڵكی كوردستان بۆ نەهێشتنی ستەمی نەتەوایەتی و بە دەست هێنای مافی دیاری كردنی چارەنووس، بە واتای مافی پێكهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆ، مافی بێ ئەملاو ئەولای خەڵك كوردستانە. ئەم مافە لە كاتێدا دەتوانێت بەدی بێت كە كۆمەڵانی خەڵك هەردەم لە گۆرەپانی خەبات دا بن و له بڕیار له سەر دیاریکردنی چارەنووسی خۆیان نەکونە پەراوێزەوه.
٢ـ بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستان به مەبەستی مسۆگەرکردنی سەرکەوتن پێویسته هاوخەبات بێت له گەڵ بزووتنەوه پێشکەوتووخوازەکانی تر له ئاستی ئێراندا، وەک بزووتنەوەی کرێکاری و بزووتنەوەی ژنان.
٣ـ پێداگری له سەر پاراستنی بزووتنەوەی شۆڕشگیڕانەی کوردستان له بوون به پاشکۆی پڕۆژەی زلهێزانی ناوچەیی و جیهانی.
٤ـ- بە رەسمی ناسینی مافی خەڵکی کوردستان بۆ پاراستنی بەرژەوەندی و دەستکەوتەکانیان له رێگای خەباتی چەکدارییەوه. لە هەمانكاتدا خۆ پاراستن لە بەكار هێنانی ئەم ئامرازی خەباته لە كات و شوێنی نەگونجاودا كە دەتوانێت زیان بە بزووتنەوەی جەماوەری بگەیەنێت. 
٥ـ بە هێزكردنی پەیوەندی و هاوخەباتی نێوان بەشەکانی کوردستان.
٦ـ پێداگری له سەر بە دەست هێنانی پشتیوانی نێونەتەوەیی بۆ خەباتی ڕەوای خەڵكی كوردستان.
٧ ـ- بەهێزكردنی زەرفییەتی خەباتی ئاشكرا و مەدەبی و قانوونی بە مەستی ئامادەسازی بۆ كارو خەباتی بە كۆمەڵ و ڕێكخراو بە شێوەیەك که لە ناوبردنی بۆ دوژمن ئەستەم بێت.
٨ـ- بە هێزكردن و پەرەدان بە فەرهەنگی ئازادیخوازی و تەحەمولگەرایی لە ناو كۆمەلانی خەڵك دا و شەرمەزاركردنی توند و تیژی و دەستبردنی بۆ چەك وەك ئامرازی خەبات و جەدەلی سیاسی لە ناو كۆمەڵگای كوردستان،
٩ ـ- هاوكاری و هاوئاهەنگی نێوان حیزبە سیاسییەكانی چالاك لە كوردستان له هەندێک بواری دیاریکراودا به مەبەستی یەکڕیز کردنی خەباتی خەڵکی کوردستان له دژی ڕژیمی ئیسلامی و پوچەڵکردنەوەی پیلانەکانی ئەم ڕژیمه له دژی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانی کوردستان.
١٠ـ پێداگری له سەر نەگرتنی پەیوەندی هیچ لایەنێک به نهێنی و له نوێنەرایەتی خەڵکی کوردستانەوه له گەڵ کۆماری ئیسلامی یا هیچ هێزێکی تر.
١١ ـ ڕێزگرتنی بێ شەرت و مەرج له مافه دیموکراتیکەکانی کۆمەڵانی خەڵک و به ڕەسمی ناسینی حاکمییەتی جەماوەری وەکوو میکانیزمی دەسەڵات.
١٢ـ به ڕەسمی ناسینی چینایەتی بوونی کۆمەڵگای کوردستان و بوونی مەیل و بۆچوونی جیاوازی فیکری لەو کۆمەڵگایەدا. 
١٣ـ وەكوو پرسێكی سیاسی تایبەت لە ئێستادا سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان لە دەولەتی عێراق بۆتە پێویستییەكی هەنوكەیی. کۆمەڵه پشتیوانی له پێك هاتنی دەوڵتی سەربەخۆی كوردستان لەو هەرێمە دەکات به پێویستی دەزانێت ئەم مافه ڕەوایه به كەم ئێش و ئازارترین شێوەی مومكین دەستەبەر بکرێت. هاوکات ئەو زەخت و گوشارانەی كە لە لایەن دەوڵەتانی سەركوتگەری خەڵكی كوردستان و زلهێزانەوه بۆ دژایەتی كردنی ئەو مافە له ئارادایه مەحكوم دەكەین.
نوێنەرایەتی کۆمەڵه له دەرەوەی وڵات
١٧ سپتامبری ٢٠١٧

  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

0