لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | نوێنه‌رایه‌تی | ڕاگەیاندنی نوێنەرایەتی کۆمەڵە لە دەرەوەی وڵات بە بۆنەی مەرگی هاوڕێ محەمەدی غولام زادە (حەمە چیانە)

ڕاگەیاندنی نوێنەرایەتی کۆمەڵە لە دەرەوەی وڵات بە بۆنەی مەرگی هاوڕێ محەمەدی غولام زادە (حەمە چیانە)

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
ڕاگەیاندنی نوێنەرایەتی کۆمەڵە لە دەرەوەی وڵات بە بۆنەی مەرگی هاوڕێ محەمەدی غولام زادە (حەمە چیانە)

بەداخ وکەسەرێکی زۆر هاوڕێیەکی لەمێژینەی دیکەمان لە دەس چوو. هەواڵی مەرگی پێشمەرگەی دێرین و زەحمەتکێشی کۆمەڵە و ئەندامی حیزبی کومونیستی ئێران هاوڕێ محەمەدی غولام زادە ناسراو بە (حەمە چیانە)، خەمێکی گەورەی خستە دڵی هەموو ئەندامانی بنە ماڵە و هاوڕێیان و دۆستانی.

هاوڕێ حەمە چیانە پێشمەرگەی فیداکاری کۆمەڵە شەوی شەممە ٢١ی مانگی خاکە لێوە ڕێکەوتی ٩ی مانگی ئاوریل لەشاری یوتبوری ولە وڵاتی سوئید کوتوپڕ تووشی نەخۆشی دڵ بوو و پاش چوار رۆژ دەست وپەنجە نەرم کردن لە گەڵ مەرگ، بەداخەوە سەرئەنجام ڕۆژی سی شەممە ٢٤ی خاکەلێوە لە تەمەنی ٦٤ ساڵی دا لە نەخۆشخانەی ئەوشارە ماڵئاوایی لە ژیان و بنەماڵە و هاوڕێیان و دوستانی کرد و بە یەکجاری بەجێی هێشتین. 

هاوڕێ حەمە کە وەک زۆربەی زەحمەتکێشانی هاوتەمەنی هەر لە منداڵیەوە هەستی بە ئازار و مەینەتی فەقیری و چەوسانەوە و نابەرابەری دەکرد، لەسەر خەباتی لێبڕاوانە لە دژی نیزامی زاڵمانەی سەرمایەداری و حکوومەتە ئیسلامیەکەی زۆر زوو ساغ بووە. هەر لە سەرەتای دەسپێکی بزووتنەوەی شۆڕشگیڕانەی کوردستان بە مەبەستی درێژەدان بە خەبات و پاراستنی دەستکەوتەکانی ڕاپەڕین بڕیاری دا ڕێکخراوی خۆی هەڵبژێرێ و هاتە نێو ریزی پێشمەرگەکانی کۆمەڵەوە. هاوڕێ حەمە کەسێکی کارلێهاتوو و ناسراو و خۆشەویستی خەڵکی زەحمەتکێشی ناوچەی سەردەشت و پیرانشار و بانە بوو. بەدرێژایی ژیانی لە نێو ریزی تەشکیلات دا هەمیشە بوێرانە ئامادە بوو بۆ هەموو ئەرک و مەئمورییەتی قورسی تەشکیلاتی و زۆر جار لەگەل خەتەری مەرگ بەرەوڕوو بۆوە و سڵی نەکرد. لە دەرەوەی وڵاتیش لە شاری یوتوبوری هەمیشە پەرچەم لە سەرشان لە ریزی پێشەوە، ئامادەی هەموو ئاکسیون و ئیعترازاتی سیاسی لە دژی جممهوری ئیسلامی و پشتیوانی لە خەڵکی کرێکار و بێ بەش بوو. هەموومان وێنەی بەشداری ئەومان لە سەر شاشەی تلویزیون و لە ناو سایتەکاندا دەدی . لە ئاستی تەشکیلاتیش تا دوا هەناسەی ژیانی لە سەر زۆر بابەتی سیاسی و تەشکیلاتی ڕاشکاوانە و بە بێ ڕاڕایی و لە روانگەی چینایەتیەوە هەڵوێستی دەگرت وپارێزگاری لە ئامانج و بیر و باوەڕی خۆی دەکرد. 

بە مەرگی هاورێ حەمە چیانە کۆمەڵە و حیزبی کومونیستی ئێران یەکێک لە ئەندامانی دڵسۆز و فیداکار و جێی متمانەی خۆی لە دەست دا. نۆێنەرایەتی کۆمەڵە لە دەرەوەی وڵات بە بۆنەی مەرگی هاوڕێ حەمە چیانە، لە لایەن هەموو ریزەکانی کۆمەڵە و حیزبی کومونیستی ئێرانەوە بەوپەڕی پەژارەوە سەرەخۆشی دەکا لە ئەندامانی بنەماڵەی ئەو ئازیزە و هەموو هاوڕێیان و دوستانی کاک حەمە و خۆی بە شەریکی خەمی لەدەست دانی ئەو ئازیزە دەزانێ.

نوێنەرایەتی کۆمەڵە لە دەرەوەی وڵات 
١٢ ئاوریلی ٢٠١٦

  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

1.00