لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | نوێنه‌رایه‌تی | په‌یامی كۆمه‌ڵه‌ به‌ بۆنه‌ی رێوڕه‌سمی رێزگرتن له‌ یادی هاوڕێ سه‌ید خالید ره‌حمه‌تی

په‌یامی كۆمه‌ڵه‌ به‌ بۆنه‌ی رێوڕه‌سمی رێزگرتن له‌ یادی هاوڕێ سه‌ید خالید ره‌حمه‌تی

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
په‌یامی كۆمه‌ڵه‌ به‌ بۆنه‌ی رێوڕه‌سمی رێزگرتن له‌ یادی هاوڕێ سه‌ید خالید ره‌حمه‌تی

سڵاوێكی گه‌رمتان پێشه‌كه‌ش
ئه‌مڕۆ لێره‌ كۆبووینه‌وه‌ تا رێز بگرین له‌ شه‌خسییه‌تی ئینسانی و شۆڕشگیڕیییه‌كێكی دیكه‌ له‌ هاوڕێیانی فیداكار و خۆشه‌ویست و جێی متمانه‌مان كه‌ هه‌موو ته‌مه‌نی له‌ رێبازێكی پیرۆزدا و له‌ پێناو گه‌یشتن به‌ ئارمانێكی به‌رزدا برده‌ سه‌ر كه‌ رزگاری به‌شه‌ری چه‌وساوه‌ و سته‌م لێكراو ئامانجی بوو. ئه‌و رێبازه‌ سه‌خت و دشوار به‌ڵام پیرۆزه‌، رێبواری وه‌ك سیدخالدی پێویسته‌، كادرێكی لێهاتوو و فه‌رمانده‌یه‌كی به‌جه‌رگ كه‌ راستگۆیی و فیداكاری و جه‌ساره‌ت و بڕشتبه‌ به‌ژنی ئه‌و بڕابوو. جێگه ‌و پێگه‌ی به‌رزی هاوڕێ خالد له‌ ناو ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌دا به‌هۆی كردار و ره‌وشی شۆڕشگێڕانه‌ و ئینسان دوستیی و له‌خۆبردوویی، لێهاتویی سیاسی و نیزامی خۆیه‌وه‌ بوو. به‌داخه‌وه‌ زۆر زوو و ناوه‌خت دڵه‌ پڕ ئاواته‌كه‌ی له‌ لێدان كه‌وت و به‌جێیهێشتین.
سید خالد یه‌كێك له‌و هه‌زاران نه‌مامانه‌ بوو كه‌ له‌ باغی پڕ پیتی كۆمه‌ڵه‌دا، نرا. ئه‌و نه‌مامه‌ زۆر زوو لق و پۆپی ده‌ركرد و ریشه‌ی داكوتاو بوو به‌دارێكی قایم و پاڵ پشت بۆ خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش و لاوانی شۆڕشگێڕ له‌خه‌باتیان دا. به‌دڵنیایه‌وه‌ ریشه‌ی ئه‌وداره‌ ته‌نوومه‌نده‌ ئێستا له‌ كوردستان هه‌زاران نه‌مامی دیكه‌ی لێی رواوه‌ كه‌ رێبواری ریگای سیدخالدن و سیدخالد به‌ ئولگووی شه‌خسییه‌تی خۆیان داده‌نین. ئه‌گه‌ر ده‌ڵیین كۆمه‌ڵه‌ بۆته‌ ره‌وتێكی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌و رێبازه‌ سیاسیه‌ و به‌ وجوودی سیدخالده‌كان و به‌كرده‌وه‌ و ره‌فتار و بۆچوونی كومونیستی ئه‌وانه‌وه‌ بۆته‌ ره‌وتێك كه‌ نه‌سڵ به‌ نه‌سڵ له‌ ناو كۆمه‌ڵگای كوردستان دا هه‌ر زیندوو ده‌مێنێته‌وه‌.
هه‌واڵی مه‌رگی ئه‌و هاوڕێیه‌ بۆ هه‌موومان دڵته‌زین بوو. كه‌سی وه‌ك كاك سیدخالد كه‌ خۆی له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كی زه‌حمه‌تكێش بوو، كه‌سێكی به‌ ئه‌زموون و به‌ رابردوویه‌كی بێ گه‌رد و دره‌وشاوه‌ بوو، به‌ سه‌داقه‌ت و ته‌عه‌لوقێك كه‌ به‌ خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش بووی، بۆ خه‌باتی ئه‌وان زۆر پێویست و به‌نرخه‌. هه‌ربۆیه‌ به‌ واقع مه‌رگی كه‌سێكی ئاوا خه‌سارێكی گه‌وره‌یه‌ بۆ هه‌موومان.
نوێنه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ری وڵات له‌ لایه‌ن هه‌موو ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كومونیستی ئێرانه‌وه‌ ه‌م بۆنه‌ دا جارێكی دیكه‌ش خه‌م و په‌ژاره‌ی بی سنووری خۆی به‌ بۆنه‌ی مه‌رگی هاوڕێ سیدخالده‌وه‌ ده‌رده‌بڕی وه‌ سه‌ره‌خۆشی ده‌كا له‌ هه‌موو ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و خۆشه‌ویسته‌ به‌ تایبه‌ت كاك ئارش كوڕه‌ جگه‌رگۆشه‌كه‌ی و دایه‌ سه‌یدزاده‌ی میمكی و هه‌موو هاوڕێیان و دۆستانی هاوڕێ خالد و خۆمان به‌ شه‌ریكی خه‌می گه‌وره‌ی له‌ ده‌ست چوونی ئه‌و هاوڕێیه‌ ئازیزه‌مان ده‌زانین. با له‌م بۆنه‌یه‌شدا دووباره‌ سه‌ری رێز و خۆشه‌ویستی بۆ یادی دایه‌ حه‌بیبه‌ دایكی تێكۆشه‌ری دانه‌وێنین كه‌ ئینسانێكی وه‌ك كاك سیدخالدی له‌ داوێنی خۆیدا په‌روه‌رده‌ كرد.

نوێنه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات
١٠ی ئاوریلی ٢٠١٥
  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

0