لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | نوێنه‌رایه‌تی | ئه‌م جار مه‌رگی هاوڕێ عه‌بدوڵا (عه‌تا) محه‌مه‌د امینی غه‌مباری كردین

ئه‌م جار مه‌رگی هاوڕێ عه‌بدوڵا (عه‌تا) محه‌مه‌د امینی غه‌مباری كردین

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
ئه‌م جار مه‌رگی هاوڕێ عه‌بدوڵا (عه‌تا) محه‌مه‌د امینی غه‌مباری كردین

 به‌ داخ و كه‌سه‌رێكی زۆره‌وه شه‌وی دووشه‌ممه‌ رێكه‌وتی‌ دووی فوریه‌ی ٢٠١٥ هاوڕێ عه‌بدوڵا محه‌مه‌د ئه‌مینی ناسراو به ( عه‌تا ) پپشمه‌رگه‌ی دێرین و فیداكاری كۆمه‌ڵه‌ له‌ ته‌مه‌نی ٤٩ ساڵی دا به‌ هۆی نه‌خۆشیه‌وه له‌ وڵاتی دانمارك دڵی كه‌یلی ئاوات و ئاره‌زووی له‌ ‌لێدان كه‌وت و ماڵئاوایی یه‌كجاری لێی كردین. هاوڕێ عه‌تا هه‌ر له‌ مناڵیه‌وه‌ به هۆی باری خراپی ئابووری بنه ماڵه‌ی مه‌جبوور بوو وه‌ك كرێكارێكی مناڵ له‌ كوره‌خانه‌و قاڵیبافی دا كار بكا و به‌ مناڵی تامی تاڵی نا به‌رابه‌ری ئه‌م دونیایه‌ی چیشت بوو. هه‌ركه‌ فامی كرده‌وه‌ بۆ رزگار بوون له‌ ده‌س مه‌ینه‌تی نیزامی زاڵمانه‌ی سه‌رمایه‌داری ڕوی كرده خه‌بات و تێكۆشان له‌ ڕیزه‌كانی‌ كۆمه‌ڵه‌دا‌ و چه‌كی پێشمه‌رگایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی كرده‌ شان و به هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌ركه‌كانی به‌جێ ده‌گه‌یاند. هاوڕێ عه‌تا زۆر زوو جێی خۆی له ناو هاوڕێیانی دا كرده‌وه و‌ بوو به‌ كه‌سێكی جێی متمانه‌ی ته‌شكیلات و هاوڕێیانی. 

نوێنه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ، به‌و په‌ڕی خه‌م و په‌ژاره و له‌‌‌ ناخی دڵه‌وه‌ سه‌ره‌خۆشی ده‌كا له‌ هه‌موو ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌مینی و ئه‌مانی به‌ تایبه‌ت هاوسه‌ره‌ به‌ڕێزه‌كه‌ی هاوڕێ عه‌تا و دوو مناڵه‌ جگه‌رگۆشه‌كه‌ی.

 

                                              نوێنه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات

                                                            ٢ی مانگى فوریه‌ی ٢٠١٥ 

 

  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

0