لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هه‌واڵه‌کان | كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شیركه‌تی "كرێپ ناز"ی كرماشان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شیركه‌تی "كرێپ ناز"ی كرماشان

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font

رۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٧ مانگی خه‌رمانان كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی شیركه‌تی "كرێپ ناز" به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رده‌م ساختمانی مودیریه‌تی بانگی "ملیله‌ت" له‌ ئۆستانی كرماشان، خوازیاری دانی حه‌قده‌سته‌ وه‌دواخراوه‌كان و مافی بیمه‌ی خۆیان بوون.

ئه‌م كرێكارانه‌ به‌ هه‌ڵگرتنی پلاكاردگه‌لێك خوازیاری پێراگه‌یشتن به‌ گرفته‌كانیان و له‌وانه‌ دانی حه‌قده‌ست و بیمه‌ی خۆیان و هه‌روه‌ها پێشگرتن له‌ داخرانی ئه‌م یه‌كه‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌ بوون. شایانی باسه‌ كرێكارانی شیركه‌تی "كرێپ ناز"ی كرماشان ماوه‌یه‌ك له‌وه‌ پێش به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رده‌م ئۆستانداری ئه‌م شاره‌ خوازیاری پێراگه‌یشتن به‌ گرفته‌كانیان بوون.

 

   پێنج شه‌ممه   18ی   خه رمانانی  1389 _ 09ی   سێپتامبری  2010

  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

5.00