لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هه‌واڵه‌کان | ڕاگه‌یاندنی كومیته‌ی دانمارك به‌ بۆنه‌ی گیانبه‌ختكردنی هاوڕێ ئه‌حمه‌د ئه‌ڵایار زاده‌

ڕاگه‌یاندنی كومیته‌ی دانمارك به‌ بۆنه‌ی گیانبه‌ختكردنی هاوڕێ ئه‌حمه‌د ئه‌ڵایار زاده‌

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
ڕاگه‌یاندنی كومیته‌ی دانمارك به‌ بۆنه‌ی گیانبه‌ختكردنی هاوڕێ ئه‌حمه‌د ئه‌ڵایار زاده‌

كومیته‌ی دانماركی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یانییه‌ك، به‌ بۆنه‌ی گیانبه‌ختكردنی هاوڕێ "ئه‌حمه‌د ئه‌ڵایار زاده‌" سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌ و كه‌سوكاری و هه‌روه‌ها دۆستان و هاوڕێیانی كرد.

هاوڕێ "ئه‌حمه‌د ئه‌ڵایار زاده‌" دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی گوڵان له‌ ڕووداوێكی ده‌ڵته‌زین دا گیانی به‌ختكرد. هاوڕێ "ئه‌حمه‌د ئه‌ڵایار زاده‌" له‌ هاوڕێیانی دڵسۆز و هه‌ڵسووڕاوی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ شاری سه‌قز بوو و چه‌ندین ساڵ له‌ ته‌مه‌نی خۆی له‌ زیندانه‌كانی ڕژیم ته‌حه‌مۆل كرد. كومیته‌ی دانماركی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به‌ بۆنه‌ی له‌ده‌ستدانی هاوڕێ "ئه‌حمه‌د ئه‌ڵایار زاده‌"، سه‌ره‌خۆشی له‌ هاوژین، كه‌سوكار و هاوسه‌نگه‌رانی ده‌كات و ڕز له‌یادی ئازیزی ده‌گرێت.

  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

0