لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هه‌واڵه‌کان | داواكاری هه‌ده‌په‌ بۆ ئازادكردنی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش

داواكاری هه‌ده‌په‌ بۆ ئازادكردنی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
داواكاری هه‌ده‌په‌ بۆ ئازادكردنی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش

پارتی دێمۆكراتیك گه‌لان "هه‌ده‌په‌" وێڕای داواكاری بۆ ئازادكردنی "سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش"، ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ زیندانی كردنی به‌ربژێرێكی ئینتخاباتی پێشێلكردنی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و پێشێلكردنی ئازادی ده‌نگده‌رانه‌.

له‌ توركییه‌، پارتی دێمۆكراتیكی گه‌لان، "سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش" یه‌كێك له‌ ڕێبه‌رانی ئه‌م پارته‌ كه‌ نزیكه‌ی ١٧ مانگه‌ له‌ زیندان ڕاگیراوه‌، وه‌ك به‌ربژێری هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری ڕاگه‌یاندووه‌. ئێستا ئه‌م پارته‌ ده‌ڵێت، ده‌وڵه‌ت ده‌بێ ده‌میرتاش ئازاد بكات چونكه‌ ڕاگیرانی ئه‌و له‌ زیندان به‌واتای پێشێلكردنی ئازادی ده‌نگده‌رانه‌. تۆمه‌تی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش ئه‌منییه‌تییه‌ و مه‌حكوومییه‌ته‌كه‌ی ده‌توانێت ١٤٢ ساڵ زیندان بێت. شوڕای باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركییه‌، كاندیدبوونی ناوبراوی پێشتڕاست كردووه‌ و ده‌میرتاش كه‌مپینی هه‌ڵبژارنه‌كانی له‌ پشت میله‌كانی زیندانه‌وه‌ ڕێبه‌رایه‌تیی ده‌كات. سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش خه‌ڵكی كوردستان و توركه‌كانی به‌ره‌و چه‌په‌ سێكۆلاره‌كان بانگهێشت كردووه‌.

  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

0