لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هه‌واڵه‌کان | به‌یانییه‌ی كۆمه‌ڵێك له‌ ئه‌ولیای خوێندكارانی مه‌ریوان بۆ پشتیوانی له‌ ناڕه‌زایه‌تیی مۆعه‌لیمان

به‌یانییه‌ی كۆمه‌ڵێك له‌ ئه‌ولیای خوێندكارانی مه‌ریوان بۆ پشتیوانی له‌ ناڕه‌زایه‌تیی مۆعه‌لیمان

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
به‌یانییه‌ی كۆمه‌ڵێك له‌ ئه‌ولیای خوێندكارانی مه‌ریوان بۆ پشتیوانی له‌ ناڕه‌زایه‌تیی مۆعه‌لیمان

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كۆمه‌ڵێك له‌ ئه‌ولیای خوێندكارانی مه‌ریوان به‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یانییه‌یه‌ك پشتیوانی خۆیان له‌ ناڕه‌زایه‌تیی مۆعه‌لیمان ڕاگه‌یاند.
له‌ به‌شێك له‌م به‌یانییه‌دا هاتووه‌، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ٢٠ی مانگی گوڵان، ئه‌نجومه‌نی سینفی مۆعه‌لیمانی مه‌ریوان وێڕای كۆمه‌ڵێكی زۆر له‌ مۆعه‌لیمانی ئه‌م شارستانه‌، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ بارودۆخی مه‌عیشه‌تی و خسوسی سازی ئاموزش له‌ حه‌ره‌كه‌تێكی هاوئاهه‌نگ و سه‌رتاسه‌ریدا له‌ به‌رامبه‌ر ئاموزش و په‌روه‌رشی شاری مه‌ریوان ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌. هه‌ر ئه‌و جۆره‌ی كه‌ ئاگادارن ڕه‌وتی به‌ پوڵی سازیی و كالایی سازیی ئاموزش كه‌ له‌ ڕاستای سیاسه‌تی نێولیبڕالیسم و پێشێل كردنی مافه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كانی خه‌ڵك دایه‌ و زۆرترین گوشار بۆ سه‌ر چینی زه‌حمه‌تكێش و كرێكاره‌. ئێمه‌ وه‌كوو كۆمه‌ڵێك له‌ ئه‌ولیای خوێندكارانی شارستانی مه‌ریوان وێڕای ڕاگه‌یاندنی پشتیوانی له‌م جۆره‌ حه‌ره‌كه‌ته‌ ناڕه‌زایه‌تییانه‌،خواستی مۆعه‌لیمان به‌ خواستی زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ ده‌زانین و پشتیوانی لێ ده‌كه‌ین.

  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

0